Ch,7

197 47 6
                                        



vote ~ comment❤️

لەگەڵ دەرکەوتنی خۆر و ڕووناک بوونەوەی ئاواییەکە، چریکەی باڵندەکان بەرز بووەوە، وەک بڵێی داوای ئازادییەکی پێنەبەخشراویان دەکرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لەگەڵ دەرکەوتنی خۆر و ڕووناک بوونەوەی ئاواییەکە، چریکەی باڵندەکان بەرز بووەوە، وەک بڵێی داوای ئازادییەکی پێنەبەخشراویان دەکرد

لەو کاتەدا، لە ماڵی سۆز، هیوای برای زوو لە خەو هەستابوو،چاوە خەواڵووەکانی بە زەحمەت کرابوونەوە، بەڵام هەر ئەوەندە بەس بوو بۆ ئەوەی سۆزی خوشکی لە خەوی شیرین بێدار بکاتەوە

سۆز، کە هێشتا غەرقی خەو بوو، هەوڵی دەدا چاوەکانی بکاتەوە، بەڵام پێڵووەکانی وەک دوو پەردەی قورس دادەهاتنەوە. جار جار، بە چاوێکی نیوە کراوەوە، مۆڕەیەکی لە براکەی دەکرد. لێوە وشکەکانی بە تووڕەییەوە گرژ دەبوونەوە، وەک بڵێی بیەوێ بپرسێ: "بۆچی بەم بەیانییە زووە بێدارت کردوومەتەوە؟"

هیوا، بێ گوێدانە ناڕەزایی خوشکەکەی، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی وەڵامی دەکرد. ئەم دیمەنە، وێنەیەکی زیندووی بوو لە ژیانی ڕۆژانەی ئەم دوو خوشک و برایە، کە تێکەڵەیەک بوو لە خۆشەویستی و ناکۆکییە بچووکەکانی نێوان خوشک و برا

لەگەل دەرکەوتنی خۆر و ڕووناک بوونەوەی ئاواییەکە گوێ لێبوون
لە چرییکەی باڵندەکان بۆ داواکردنی ئازادی پێنەبەخشراو

هیوا، دڵەڕاوکێی داگرتبوو,ئەو تەنیا پێویستی بە دڵنیاییەک هەبوو کە ئەو
و خۆشەویستەکەی پێک دەگەن،بەیانییەکی زوو، خوشکەکەی سۆزی
لە خەو هەڵساند

"بۆچی ئەوەندە زوو؟"
سۆز بە بێزارییەوە پرسی،

"ئەمرۆ دەچین بۆ داوای لەیلا بیرت چووە؟"
هیوا وەبیری هێنایەوە

سۆز سەری سوڕما، "تۆ تازە ئاگەدار بوویت؟"

هیوا بە دڵەڕاوکێوە پرسی، "پێت وایە لەیلام پێ دەدەن؟"

سۆز، هەستی بە خەمی براکەی کرد،دەیزانی هیوا کەسێکی باشە و ناوبانگی باشی هەیە،تەنیا نیگەرانی دایکی لەیلا بوو کە لەوانەیە رێگر بێت

"هیوا،دڵتەنگ مەبە دڵنیام خۆشبەختی چاوەڕێی ئێوەیە "
سۆز بە وشە دڵنیاکەرەکانی هەوڵی دا دڵی براکەی ئارام بکاتەوە

——————————-

سۆز لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد،بیری لای ئارێز بوو، ئەو دکتۆرە گەنجە،هەستێکی گەرم و سەیر لە دڵیدا هەبوو کە هەرگیز پێشتر ئەزموونی نەکردبوو

سۆز بە خۆی دەگوت: "ئاخۆ ئێستا ئارێز چی دەکات؟ لە نەخۆشخانەیە یان لە ماڵەوە پشوو دەدات؟" وێنەی دەموچاوی ئارێز، ئەو چاوە گەشانەی، لە زەینیدا دەهات و دەچوو،

هەستی بە شەرمێکی خۆش دەکرد کاتێک بیری دەکەوتەوە چۆن
دوا جار قسەیان کرد،دەیویست دووبارە بیبینێتەوە، بەڵام نەیدەزانی
چۆن و کەی،

"ئایە دەبێت سەردانی نەخۆشخانە بکەمەوە بە بیانووی
پشکنینێک؟یان چاوەڕێ بکەم تا بە رێکەوت لە شوێنێک
یەکتری ببینینەوە؟"

لەو کاتەدا، دایکی بانگی کرد بۆ یارمەتیدان لە ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆ،سۆز هەوڵی دا بیرۆکەی ئارێز لە مێشکیدا دوور بخاتەوە و خۆی سەرقاڵ بکات، بەڵام هەر جارێک کە چاوی بە دەرمانەکانی سەر مێزەکە دەکەوت، بیری دەچووەوە لای ئارێز

لەگەڵ ئەوەی خۆشحاڵ بوو بۆ هیوا و لەیلا، بەڵام هەستێکی تایبەتی هەبوو کە حەزی دەکرد ئەویش رۆژێک ئەو هەستە جوانەی خۆشەویستی بە تەواوی ئەزموون بکات، لەگەل کەسێک


.

.

.

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now