Ch,12

139 33 27
                                        




•vote and comment❤️

سۆز لە ئاهەنگەکەدا، دڵی پڕ بوو لە هیوای دیدارێکی دووبارە لەگەڵ دکتۆر،چاوەکانی بە شەوقەوە دەگەڕان بەدوای ئەو کەسەی کە بووە هۆی ئەم هەستە نوێیانەی،بەڵام کاتێک زانی دکتۆر ڕۆیشتووە، هەستی کرد هیواکانی پووکانەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


سۆز لە ئاهەنگەکەدا، دڵی پڕ بوو لە هیوای دیدارێکی دووبارە لەگەڵ دکتۆر،چاوەکانی بە شەوقەوە دەگەڕان بەدوای ئەو کەسەی کە بووە هۆی ئەم هەستە نوێیانەی،بەڵام کاتێک زانی دکتۆر ڕۆیشتووە، هەستی کرد هیواکانی پووکانەوە

زەردەخەنەکەی سەر لێوی، کە پێشتر وەک تیشکی خۆر دەدرەوشایەوە، کاڵ بووەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بیرۆکەیەکی نوێ لە مێشکیدا گەشایەوە،

لەوانەیە دکتۆر ڕاست بکات - ئایا شوێنی ڕاستەقینەی ئەو
لەنێو پیاواندایە، یان لەنێو ئافرەتاندا ؟ ئەم پرسیارە بووە تۆوی ئومێدێکی نوێ کە لە دڵیدا چەکەرەی کرد،

لەگەڵ ئەم بیرۆکە نوێیەدا، سۆز هەستی کرد ڕەنگە هێشتا شانسی ئەوەی هەبێت سەرنجی دکتۆر ڕابکێشێت،بەڵام لەگەڵ ئەم هیوایەدا،
سێبەری گومانێکیش بەسەر دڵیدا کشا،چاوە جوانەکانی پڕ بوون
لە پرسیار:'تا چ ڕادەیەک دکتۆر بە هەڵە لەو تێگەیشتووە؟'

لە ڕاستیدا، کێشە و ئاڵۆزییەکانی ژیان لەم ساتەدا گرنگییەکی
ئەوتۆیان نەبوو بۆ سۆز،تەنها شتێک کە بەلایەوە گرنگ بوو،
تێڕوانینی دکتۆر بوو بۆی،'ئێستا دەبێ چۆن لێی بڕوانێت؟'
ئەم پرسیارە وەک تەمێک بەسەر بیر و هۆشیدا باڵی کێشابوو،

ئەم بیرکردنەوە قووڵانە باری دڵی قورستر کردبوو، وەک ئەوەی هەورێکی تاریک لە ئاسۆی هەستەکانیدا کۆببێتەوە
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، تروسکاییەک لە هیوا هێشتا لە ناخیدا
دەدرەوشایەوە، چاوەڕێی ڕووناکی ڕۆژێکی بەتینی سەکرد

————————-

ڕۆژی دواتر~~~

سۆز، بە دڵێکی پڕ لە گومان و هیوا، خۆی گەیاندە نەخۆشخانەکە،
بە فێڵێکی بچووک دایکی هەڵخەڵەتاندبوو، بیانوویەکی داهێنابوو
تا بتوانێت بێتە ئێرە،

کاتێک پێی نایە ناو دەرگای سەرەکی، هەناسەی خێرا بوو و
دڵی بە توندی لێیدەدا،

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now