Ch,4

267 56 6
                                        




A❤️🌸

ڕاڕەوە درێژەکان ژوورە جیاوازەکان دابەش کرابوون بۆ چارەسەری جۆراو جۆر،بۆنی پاککەرەوە و دەرمانەکان لە هەموو شوێنێک هەست پێدەکرێن،شەقامەکان پڕن لە ڕەنگی سوڕ زەرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ڕاڕەوە درێژەکان ژوورە جیاوازەکان دابەش کرابوون بۆ چارەسەری جۆراو جۆر،بۆنی پاککەرەوە و دەرمانەکان لە هەموو شوێنێک هەست پێدەکرێن،شەقامەکان پڕن لە ڕەنگی سوڕ زەرد

چاوانی کز و مات ببوون دەستی لەسەر دەستی دایکی دانابوو هەناسە ساردەکانی بەر دەستی دایکی دەکەوتن 

هەندێک کات هەواڵەکان بە پێی پلانی ژیانی مرۆڤەکان نارۆنە
ڕێوە!

خەمی دایکی بارگرانی بۆ دڵی هێنابوو لە لایەکی تریشەوە خۆی
دەدۆزیەوە لەنێو بیرکردنەوە لە دکتۆر نقوم بووە

تا ئەوەی خەریکە بێ هیوایی باڵی بەسەر سۆز'دا فراوان بکات و نوقمی بکات تێیدا،

"چەنێک ناڕەحەتم و ئازار دەچێژم بە بینینی ڕەنگی زەردت دایە!"

شەپۆلی فرمێسکەکانی  بەسەر ڕومەتەکانی هاتنە خوارەوە تا ئەوەی چاوانی توانای ڕاگرتنیان نەما

"من لێرەم بۆ تۆ دایکە!"

گوێی لە کردنەوەی دەرگای ژوورەکە بوو بە خێرای و پەلە پەل هەستایەوە سەرپێ دەستەکانی جیا کردەوە لە دایکی و چاوانی بەرز کردەوە

دووبارە هەمان دکتۆر بوو!

کەمێک سەریسوڕما ئەو هەواڵی ئەوەی پێدان تا ئێستا حاڵی دایکی لە باشبوون دایە مەترسی نەبینراوە

سۆز چاوەکانی بەرەو ئاراستەیەکی دوور لە چاوانی دکتۆر برد کاتێک پێک گەشتن ،کوڵمەکانی گوڵی سووریان گرتبوو

'خودایە بۆچی بەو شێوەیە لێم دەروانێت'

"دەتوانیت برۆیتە دەرەوە"

لێوەکانی بە فراوانی لێک جودا بوونەوە

'ئەو بە شێوەیەکی ڕۆشینبیرانە دەرکردنی منی ئاماژە پێکرد؟'

"ئەوە دایکی منە وە تۆ چۆن  دەڵێی برۆ دەرەوە لە کاتێکدا
بوونی من پێویستە بۆ دایکم!"

لێوەکانی بە توندی لەسەر یەکدی خزاند کاتێک کینە و ڕق لە چاوانی پەڕەی سەند بۆ ئەو پیاوەی بەردەمی کەچی کەمێک پێش ئێستا گەرمای شەرم گۆناکانی داگیرساندبوو!

"ببورە خاتوون،دەبێت برۆیتە دەرەوە تا دکتۆر بتوانێت پشکینەکانی تر بۆ دایکت ئەنجام بدات بۆ زیاتر دڵنیا بوونەوە لە تەندروستی دایکت"

گوێی لە دەنگی پەرستارەکە بوو کە لەگەل دکتۆردا هاتبوویە ژوورەوە

دەستەکانی بە هێواشی هێنایە خوارەوە کە کەمێک پێش ئێستا بەرزی کردبووە بۆ ئاستی دکتۆر وەک هەرەشەیەک بۆی

بە شەرمەزاریەوە سەیری دکتۆری کرد
کەچی ئەو تەنیا خەریکی هەندێک لە دەرمانەکان بوو بێ ئەوەی گوێ بە بوونی ئەمە بدات

لە ژوورەکە هاتە دەرەوە بۆ دواجار ڕووی لە دکتۆر
کردەوە بینی کە ئەویش ڕووی لێیکردوە وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەم ئاوڕدانەوەی بوبێت!

'بۆچی دەبێ خەم بخوات لەوەی کە ئێستا دەکرێت چۆن بیری لێبکاتەوە؟
کچێکی شەڕانگێز و هەڵچوو یانیش تەنیا منداڵێک'

————————————-


  🌼🧡

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now