چاوەکانی کردەوە و بەخەواڵوی لەسەر بێدەکەی دانیشت
بیری لە ڕووداوەکانی دوێنێی دەکردەوە کە چی ڕوویدا لە قوتابخانە نوێیەکەی هەستی بە دڵتەنگی کرد لەو بارەیەوە و وتی
"بەنەفرەت بی نامەوێ بڕۆمەوە بۆ قوتابخان"
لەپڕ شتێکی دوێنێی هاتەوە یادکە جیمین پێی وت
"جیمین لە ئامێز بگرە"
مادلین پێکەنی و وتی
"سوێند دەخۆم باوەشی زۆر گەرم بوو ناتوانم لەیادی بکەم"
مادلین شۆک بوو بەوەی کە کەمێک پێش ئێستا وتی بۆیە خێرا لەجێگاکەی هاتە دەر و جلی قوتابخانەی پۆشی و چوە خوارەوە و دوای نانی بەیانی بەڕێ کەوت بۆ قوتابخانە
.......
"مادلین چیتە"
جۆنگکوک وای وت کاتێک بە نامۆی سێری مادلینی دەکرد
مادلین وتی
"چیمە"
کەسێک لەولایانەوە بە گاڵتەجاڕی بە مادلینی وت
"تۆ تێبینی خۆتت نەکردوە لەوەتەی هاتویتە قوتابخانە مۆن و بێتاقەتیت خەریکە دەگریت"
مادلین زیاتر بێتاقەت بوو کەسێک دەستی بەقژی مادلیندا هێنا ووتی
"چی ڕوودەدات لێرە"
مادلین بەدڵتەنگیەوە وتی
"ئەمڕۆ دایکم منی جێ هێشت بێ ئەوەی ماڵئاوایم لێ بکات"
کەواتە هۆکاری بێتاقەتی مادلین ڕۆیشتنی دایکی بوو
وە ئەو کەسەوتی
"باشە لەوانەیە شتێکی بۆ هاتبێتە پێش لەبەر ئەوە نەیتوانیبێ ماڵئاوای بکات"
شێوازی قسەکردنەکەی گۆڕی و کەمێک بەدەنگی بەرزەوە قسەی کرد مادلین وتی
"من بیری شارەکەم دەکەم بیری هاوڕێکانم و تایهۆنگ دەکەم"
"تایهۆنگ کێیە"
مادلین وتی
"یەکەم خۆشەویستم"
کەسێک بێدەنگ مایەوە و باوەڕی بەوە نەدەکرد کە مادلین وتی کەمێک دەستەکانی دوورخستەوە لە دەستی مادلین چونکە ویستی دەستی بگرێت

أنت تقرأ
HUG
Teen Fictionباس لە کچێک دەکات ناوی مادلینە و کجێکی سەرشێتە بەمەش سزا دەدرێت لەلایەن باوکی ئەویش بەخێوکردنی ئامۆزا نەخۆشەکەیەتی کە نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە ئایە مادلین چی بەسەردێ لەکەڵ جیمین لەڕقی دوژمنەکانم دامنا دوژمن تۆش بیخوێنەوە