هەستم بەدەستێکی نەرم کرد کە دەستی دەهێنا بە قژمدا وە دەنگە خۆشەکەی کە هەمیشە بەئاگام دێنێ
((مادی هەستە لەخەو))
مادلین چاوەکانی کردەوە و دایکی بینی کە دانیشتوە لەسەر بێدرکەوە و زەردەخەنە بۆ کچەکەی دەکات وە مادلین واهەست دەکات هێشتا لەماڵی خۆیانن((بەیانیت باش دایکە))
هێشتا خەو بەرینەدا بوو کاتێک بەیانی باشی لەدایکی کرد و دایکی هات کەمێک لە قژی لەسەر ڕووخساری کچەکەی لابرد
((بەیانی شازادە جوانەکەم باش دەی هەستە بابڕۆین بۆ قوتابخانە نوێیەکەت لەگەڵ جیمین))
چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە و شۆک بوو چونکە بیری لەمڕۆ دەکردەوە
کەمێک خۆی چاککرد و زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ دایکی کرد و دایکیشی بەهەمان شێوە و وتی
((ئەمڕۆت پڕ وزە بێت شازادەکەم من ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە بۆ سیۆل تکایە متمانە لەدەست مەدە من باوەڕی تەواوم بەتواناکانت هەیە وەمن بەڵێنم بە باوکت داوە باشترینت بۆ بکەم من نامەوێ درۆزن دەرچم ))
مادلین کەمێک بێدەنگ بوو بیری لە قسەکانی دایکی دەکردەوە تا دایکی وتی
((دەی هەستە))
دایکی خەریکی کۆکردنەوەی شتەکانی بوو وە مادلینیش دەستی بەسەریەوە گرت و وتی
((باشە بۆچی دەورووبەرم بە شێوازێک بیرم لێ دەکەنەوە کە خۆم هەرگیز بیری وام نەکردۆتەوە))
أنت تقرأ
HUG
Teen Fictionباس لە کچێک دەکات ناوی مادلینە و کجێکی سەرشێتە بەمەش سزا دەدرێت لەلایەن باوکی ئەویش بەخێوکردنی ئامۆزا نەخۆشەکەیەتی کە نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە ئایە مادلین چی بەسەردێ لەکەڵ جیمین لەڕقی دوژمنەکانم دامنا دوژمن تۆش بیخوێنەوە