Hug8

184 31 0
                                        

گوێ لەم گۆرانیە بگرن ئینجا بخوێنەوە

سێری دەورووبەری کرد بە نامۆی سێری جێگاکەی کرد هەستا لەسەر

**من دوێنێ لێرە نەخەوتبووم**

قاچی خستە خوار بێدەکەی و چوو بەرەوە دەرگای ژوورەکەی و مامی بینی کە جلی پیسی پێیە

**بەیانیت باش**

مامی بە زەردەخەنەوە چووە ژوورەوە و جلە پیسەکانی هەڵگرت تا بیانشوات

**بەیانی تۆش باش**

سێری کاتژمێرەکەی کرد هێشتا نەبوە بە کاتژمێر شەش
**بەدڵنیایەوە نانی بەیانی**

خێرا چووە خوارەوە تا دەست بکات بە ئامادەکردنئ نانی بەیانی بۆ خۆی و جیمین

جیمین تۆست و کەرە و مورەبا دەخوات بەڵام ئەو کوپێک شیر و بسکویت دەخوات

مادلین شۆک بوو چونکە ئەو قەت ئەوانە ناخوات وە شۆک بوو بە شێوازی گرتنی خواردنەکە

**چیی**

جیمین بەشۆکەوە سێری مادلینی کرد بۆیە کوپەکەئ دانا و وتی

**جیمین بێزار بوو لە خواردنی مورەبا ئەوە ئازاری ددانی دەدات**

مادلین لە شۆکەکەی نەهاتە دەرەوە چونکە هەڵسوکەوتی جیمین گۆڕاوە بەمەش سەرنجی ڕاکێشاوە

جیمین دووبارە دەستی کردەوە بە نان خواردن و وتی

**بۆچی بەم کاتە هەستاویت لەخەو**

مادلین چاوی تا دوا ئاست کردەوە و تی

**چیی**

جیمین وتی

**کەشەکە سارد بوو بۆیە من تۆم بردە ژوورەکەت**

کاتێک جیمین وای وت خێرا هەستا لەسەر کورسیەکە وتی

**هێی تۆ خۆت بەچی زانی منت بە باوەش برد**

**ئای خوایە تۆچیتە ئەمڕۆ**

خێرا چووە ژوورەکەی چونکە دەیزانی ئێستە هاوار دەکات بۆیە ڕایکردە سەرەوە و وتی

**ئای خوایە**

ویستی بڕواتە دەرەوە بەڵام شەرمی کرد
**هەر بەڕاست ئەمڕۆ چیەتی**

بیریکەوتەوە کە چۆن سێری یەکتریان کردوە وهەست بە شەرمێکی زۆر دەکات بۆیە دەستی جوڵاند بۆ ئەوەی کەمێک هەوا لێی بدات
**ئای خوایە زۆر بەهێز دیارە**

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن