Hug7

180 31 45
                                    

کوڕە بچوکەکە لە پۆلەکەی نزیک کەوتەوە ئەو شوێنەی هەمیشە وای لێ دەکات هەست بە ئارامی بکات

لە کورسی پێشەوە دانیشت ورک هەمیشە دەستی کرد بە دەرهێنانی دەفتەر و قەڵەمەکەی و داینا لەسەر ڕەحلەکەی و دواتر چاوەڕوانی مامۆستای فیزیا بوو بۆ ئەوەی ڕۆژەکەی بە پڕ زانیاری تەواو بکات

نووسەر:مامۆستای فیزیای چ بڵێ ئیزڕائیل

مامۆستا بە زەردەخەنەوە هاتە پۆلەوە

**بەیانیتان باش کوڕینە**

**بەیانیت باشە مامۆستا لی**

زۆر کەس هەبوو وەڵامی نەدەدایە بەڵام جیمین دایەوە مامۆستا بەرەوە بۆردەکە پێشکەوت و بەدەنگی بەرز وتی

**ئەمڕۆ باسی مەجەڕەکانی بۆشای ئاسمان دەکەین و لەگەڵ بۆشای ئاسمان بە گشتی**

جیمین بەو ڕستەیە زۆر دڵخۆشبوو چونکە ئەو زۆر پەیوەستە بە ئاسمانەوە هەرچەندە دەیویست ڕۆژێک بێت بڕوات. بۆ بۆشای ئاسمان تا تەواوی گەردوون ببینێ

قەڵەمەکەی بەدەستی گرت و دەستی کرد بە نووسینی ئەو شتانەی کە مامۆستا نووسیبووی کە چەند زانیاریەکی جوانن لەسەر بۆشای ئاسمان

نووسەر:منیش حەزم لە بۆشای ئاسمانە هەموو دەرسەکانم بکەن بە باسی بۆشای ئاسمان و گەردوون و ئەستێرەکان تێر نابم لێی

جیمین هەستی بەشتێک کرد لە تەنیشتی سێری کرد بینی لینۆیە ئەو کوڕەی کەلە جیمینی دا لەبەرچاوی هەموواندا

نووسەر:کوڕە قوربانت بم نووسەری سەرەکەی لینۆت کردوە بەناو چیرۆکدا ئەڵاا

جیمین ئەوی پشگوێی خست و دەستی کردەوە بە نووسین بەڵام کەسێکی تر فڕۆکەی کاغەزی تێگرت

جیمین بەوە زۆر توڕە بوو بەڵام هەوڵی خۆهێورکردنەوەی دەدا بەڵام توڕەبونەکەی ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت بەهۆی لینۆ کە وازیلێناهێنێت وە کوڕەکەی پشتەوەی دووبارە فڕۆکەی کاغەزی هەڵدایەوە بۆ جیمین لێی نووسرابوو

**ناوەوە بخوێنەوە**

جیمین دەستی کرد بە کردنەوەی کاغەزەکە هەرچەندە کەمێک لە شەرحی وانەکە دوورکەوتەوە بەڵام نیتوانی خۆی بگرێت و نەیخوێنێتەوە

**بۆچی پاڵەوانە شاهانەکەت مادلین ئەمڕۆ نابینم جیمینی گەمژە**

جیمین ئاواتە خواز بوو بەوەی کە بتوانێت ئاوڕ باتەوە و پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی بۆبکات بەڵام کاغەزەکەی لەدەستیدا کۆکردەوە و هەڵیدا بۆ لینۆ بەمەش لینۆ توڕە بوو

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن