Hug12

136 23 5
                                    

دوو ڕۆژ تێپەڕی بەسەر گواستنەوەکەیان بۆ پۆلەکەی جیمین وە هیچ شتێکی نەخوازراو ڕوینەداوە جگە لە هەندێ شتی زۆر ئاسای ئەویش لەناوپۆلدا ئەنجامی دەدەن

بۆنمونە ئێستە لینۆ زۆرباش بوە بەڵام هێشتە ترس لەدڵی
مادلیندا ماوە چونکە ئەمە لەوانەیە بێدەنگی پێش
ڕەشەباکە بێ

مادلین بە جلوبەرگی قوتابخانەوە لەسەر سۆفاکە
دانیشتبوو چاوەڕێی جیمینی دەکرد تابڕۆنە قوتابخانە

پشتی دایەوە بە سۆفاکە و دووبارە دەستی کردەوە بە بیرکردنەوە لەم دوو ڕۆژەدا کە چی ڕوویدا
ئێستە کەمێک کەشەکە ئارامبۆتەوە بەڵام
بۆمادلین کەمێک خەماوی دیارە

مادلین تەواوی کاتەکان لە ژوورەکەیەتی ولەسەر بێدەکەی دادەنیشێ گەر وانەکانیشی تەواوکردبێ هەندێ جار پاڵدەکەوێ و لە پونجەرەی سەقفەکەیەوە سێری ئاسمان دەکا یاخود یاری بەمۆبایلەکەی دەکا وە هەرگیز ڕێگا بەکەس نادا دەست لە مۆبەکەی بدات

کەمێک پەیوەندی نێوان دایک و باوکی کەم بۆتەوە جارێکیان دایکی سەردانی کرد برینی بچوک بەڕووخساریەوە بەدی دەکرا بۆیە مادلینیش هیچ پێ نەدەوترا

ئێستا مامیشی زۆر لەکارە بەمەش جیمین زۆر لە ژوورەکەیدا دەمێنێتەوە مادلین گازێکی لە لێوی خوارەوەی گرت بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێی زۆرەوە هەست دەکا دووری دایک وباوکی لەم ماوەیەدا هۆکارەکەی خۆیەتی

هۆکارێکی تریش زیاتر وای کرد زیاتر دڵەڕاوکێکەی زیاتر بێ جیمینە ئەو ئێستا وای لێهاتوە داوای باوەش ناکات کاتێک دڵتەنگە ئێستە گەر دڵتەنگیش بێ لە ژوورەکەی نایەتە دەرەوە

دەنگێک بیرکردنەوەکانی وەستاند لەسەر پلیکانەکان دەهات
بینی جیمینە خۆی گۆڕیوە و کتێبەکانی قوتابخانەی بەدەستەکانیوەیەتی دەیانخاتە نێو جانتاکەی زۆر هێمن و بێدەنگ بوو تەنانەت یەک وشە لەدەمیەوە نەدەهاتە دەرەوە

تا گەیشتە لای دەرگاکە وتی

**دەی بابڕۆین**

مادلینش تەنها سێری دەکرد کە وسی وت خێرا هەستا و جانتاکەی هەڵگرت و لەگەڵیا ڕۆیشت

••••••

ژاوەژاو و دەنگە دەنگی جۆراوجۆری قوتابیەکان لەبەر ئەوەی جارێ مامۆستا نەهاتبوو بەدڵنیایەوە ئەمە جیمینی بێزار کردبوو وە دەیترساند بەڵام هەر پارێزگاری لە بێدەنگیەکەی دەکرد

کەمێک  بە بێزاری سەری بەرز کردەوە بینی جۆنگکووک هاتە پۆل

جیمین کە جۆنگکووکی بینی تێبیبی کرد  بە زەردەخەنەیەکی زۆر ناسروشتی هاتوە

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن