Hug11

154 27 57
                                        

لەبەردەم دەرگای قەتابخانە

مادلین وەستاوە و چاودێری قوتابیەکان دەکا کەچۆن چاوەڕوانی شەڕەکەی لینۆ و جیمین دەکەن

لەڕاستیدا ئەو لەو باوەڕەدا نیە کە جیمین بیباتەوە بۆیە ئەمە کەمێک ترساندویەتی ئەو گرینگی نەدەدا بە هەڕەشەکوی لینۆ کە گەر بیباتەوە بچێتە ژووان لەگەڵی

ئەو هەر بەڕاستیش نەیدەهێشت کە شتی وا بکات ئەو زۆر لە جیمین دەترسا شتێکی بەسەر بێت ئەو. نەیدەزانی ئەو خوێڕیە هیچی لەسەر نەخۆشیەکەی جیمین نەزانیوە

حەزی دەکرد بچێتە لەی جیمین بۆیە لە دوای جیمین چوە پۆلەوە

کە چوە پۆلەوە چوە تەنیشت جۆنگکووک جۆنگکووکیش هەستی کرد کە مادلین خەمبارە  بۆیە قۆڵئ گرت و وتی

**هیچ نابێ ئەو باش دەبێ**

سێری جۆنگکووکی کرد ئەو هەوڵی دەدا کە دڵەپڕەکەی بشارێتەوە ئەو نەیدەزانی بۆچی بەم شێوازە هەستیارە بەڵام دەیزانی ئەوە هەمووی بەهۆی ترسەکەیەتی

خێرا مادلین چاوی لەسەر جۆنگکووک لادا و سێری مامۆستای کرد چونکە دەستکرابوو بە وانە خوێندن ئەو هەوڵی دەدا بەرگەبگرێ بەڵام ئەمە بۆ ئەوە بەس نەبوو بۆیە هەر بیری لای شەڕەکەی ئەمڕۆیە

خێرا سێری جۆنگکووکی کرد. وتئ

**لینۆ لەگەڵیایەتی لە پۆل دڵنیام ئێستا بێزاری دەکات**

جۆنگکووک کەمێک شڵەژا بەقسەکەی مادلین

**نەفرەت ئێستا چ کارێک بکەین**

**جۆنگکووک مادلین بۆدەرەوە**

مادلین و جۆنگکووک سێری مامۆستایان کرد و جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد

**ئەمە ئەو شتە بوو کو دەمانویست**

بەڕاکردن چوونە پۆلەکەی جیمین لە پونجەرەکەوە سێریان دەکرد بینیان کە جیمین لە کورسی یەکەم دانیشتوە بە هێمنی وانەکە دەنووسێتەوە لە دەفتەرەکەی ئینگلیزیەکەیدا وە لینۆش هێشتا نەهاتوە

مادلین سێری جۆنگکووکی کرد بە ڕوویەکی دڵخۆشیەوە

**هەست ناکەی ئەو ئەمڕۆ نایەت**

**نەخێر ئازیزەکەم من لێرەم**

جۆنگکووک خێرا سەری بەرز کردەوە و سێری لینۆی کرد کەوادێتە لایان بە زەردەخەنە ناشرینەکەیەوە

جۆنگکووک خێرا دەستی مادلینی گرت. وای کرد بیخاتو پشت خۆیەوە دواتر لینۆ هاتە بەردەمی

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن