Hug6

193 29 0
                                    

لەسەر سۆفایەک دانیشتوە ق پاقێکی مامناوەند لە پۆپکۆڕنی پێیە(گەنمەشامی،شەندەری)

ئەمڕۆ پشووە بۆیە دەیویست کەمێک پشوو بدات و ڕووداوەکانی دوێنێ لەبیر بکات

گوێی لە دەنگی کلیل بوو سێری دەرگاکەی کرد بینی مامی دێتە ژوورەوە بەزەردەخەنەوە سێری دەکرد و وتی

**مادی**

قاپەکەی دانا و خێرا چوو بۆلای مامی هەرچەندە بیری نەدەکرد بەڵام مامی خۆشدەوێ

مامی لە ئامێز گرت و مامیشی لەگەڵی گۆڕیەوە
**حاڵت چۆنە مادی**

زەردەخەنەی بۆ کرد و وتی

**باشم**

**ئایە نانی بەیانیت خواردوە**

**بەڵێ مامە**

مامی پرسیارێکی تری کرد و وتی

**ئەی جیمین چی نانی بەیانی و دەرمانەکانی خواردوە**

دەرمان؟؟

بە شۆکەوە سێری مامی کرد و وتی

**مامە تۆ بەمنت نەوت کە جیمین دەرمانی هەیە**

مامی شۆک بەوە چونکە لەبیری کرد بە مادلین بڵێ دەرمانئ هەیە ئەو درمانەکەی لە شوێنێکی زۆر بەرز داناوە خێرا چوە ژوورەوە و چوو دەرمانەکەی دەرهێنا تا بیدات بەجیمین

مادلین سەری بەرزکردەوە دووبارە قاپە پۆپکۆڕنەکەی هەڵگرتەوە و لەسەر سۆفاکە دانیشتەوە

کەمێک بەدەنگی بەرز پێکەنی بە قسە گاڵتەکانی ئەکتەرە دڵخوازەکەی بەڵام زۆر دەنگی بەرز بەکردەوە چونکە مامی لەسەر سۆفایەک دانیشتبوو کۆنتڕۆڵەکەی بەدەستەوە بو تیڤیەکەی کوژاندەوە

**ئۆۆ بۆچی مامە من ئەم فلیمەم زۆر بەدڵە**

مامی سێری مادلینی کرد دەیویست بە شێوەیەکی باش قسە بکات و وتی

**مادلین دوێنێ چی ڕوویدا کە منی لێ نەبووم**

بەترسەوە سێری مامی کرد و نەیدەزانی چی بڵێ قاپە گەنمەشامیەکەی دانا و وتی

**مامە ئایە جیمین شتێکی پێ وتویت**

مامی وتی

**نەخێر جیمین هێشتا خەوتوە ئەمە منی خستۆتە گومانەوە لەوانەیە نیو کاتژمێری تر هەڵبستێت**

کەمێک هەستی بە ئاسوودەی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد و وتی

**مامە هیچ شتێک ڕووینەداوە تەنها پێکەوە دانیشتووین و خۆی کێشا بە دەرگای ژوورەکەی

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن