لە گەرماو هاتمە دەرەوە و بەرەو ئاوێنەکەم چووم زەردەخەنەم کرد کاتێک ڕەفتاری ئەمڕۆمم بیر کەوتەوە
هەستەکەم گەورەبووم هەست بەوەئەکەم کە هەڵسووکەوتەکانم گۆڕاون سەرەڕای ئەوەی کە دووساڵە ماڵەوەشم نەدیوە بەڵام دڵم هەستێکی ترم پێ دەدا دەڵێ تۆ ئێستا لەماڵی خۆتی بەرەوە چەکمەجەکەم ڕۆیشتم وشکەرەوەکەم دەرکرد و قژمم کردەوە
تەق تەق
""بەڵێ""
دەرگاکە کرایەوە چیی جیمین چیەکا لێرە
""شتێک هەیە جیمین""
""نا تەنها بێتاقەت بووم لە ژوورەکەم وتم بابێم بۆلات
""همم باشە""
دیقەتی دەدام من ڕقم لە دیقەت و نیگا گۆڕینەوەیە
هاتە پێشم و وشککەرەوەکەی قژی لێسەندم
""بهێڵە خۆم بۆت بکەم""
""باشە دەی تۆ بۆم بکە""
وشککەرەوەکەی هەڵکرد و بەنەرمی پەنجەکانی لەنێو قژمدا تێکەڵ دەکرد دڵم هەستێکی سەیری پێمدا باشە بۆ ئاوا کاریگەر دەبم بە کوڕ خوایەگیان
هەستم کرد تێگەیشت بزەیەکی کرد و هیچی نەوت
نووسەر:-عاااا جیمین ئەوە چیە بەخوا بەوەنا تۆ کڕاشی مناڵیمی بەس یانی وەڵااا کاکە قبوڵ ناکەم 😭
""شتێک هەیە دەیڵێی بەس من گوێم لێنیە""
""هاااا نا هیچ نیە بەس تۆزۆر خۆش قژ وشک دەکەیتەوە ئایدەی پێم بڵێ چۆنە خۆمن نیوە گیان ئەبم بەدەستیەوە"
""مادلین تۆ قژت درێژە دەبێ بیهێنیتە لایەکی شانت وبەنەرمی لەگەڵ وشکردنەوەیدا پەنجەت لەقژت بدەی تاوەکوو زوو وشک ببێتەوە""
""ئەهااا ئێ ئێ زۆر سپاس بۆ ئەوە""
بزەیەکی تری کرد
نووسەر:-بزەکەی بێننە پێش چاوتان🙈😭
""تەواو ئێستا قژت وشکە بۆستە بابۆت بکەمت پرچ""
""تۆ پرچ لەکوێیوە دەزانی😕""
""لەکاتی ڕێستەکان دیقەتی کچەکانم دەدا کە پرچیان دەکرد بۆیە دەیزانم بۆستە سەرت ڕێکبکەوە باجوان دەرچێ""
""باشە"
خۆمم ڕێککردەوە و جیمینش بە هێمنی پرچی بۆکردم واهــ ئەو زۆر شارەزایە ئای هاوار ئەم کوڕە شارەزای لەهەموو بوارێکدا هەیە
أنت تقرأ
HUG
Teen Fictionباس لە کچێک دەکات ناوی مادلینە و کجێکی سەرشێتە بەمەش سزا دەدرێت لەلایەن باوکی ئەویش بەخێوکردنی ئامۆزا نەخۆشەکەیەتی کە نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە ئایە مادلین چی بەسەردێ لەکەڵ جیمین لەڕقی دوژمنەکانم دامنا دوژمن تۆش بیخوێنەوە