hug17

84 17 0
                                    

""بەجدی واتا ئەم  ژنە دایکت بوو""

کووک توڕەبوونەکەی دەستی بەسەردا گرت دەستەکانی توند گرت و ویستی بڕوات بەڵام جیمین دەستی گرت

""بابڕوات خۆی من چارەیم ناوێ نا""

جیمین دەستەکانی دەلەرزین جۆنگکووک خەمی بوو

""جیمین باشیت دەستەکانت بۆچی وا دەلەرزن ""

جیمین سێری دەستی کرد و وتی

""هیچ نیە کوک تۆ خەمی منت نەبێ باشە بابڕۆینە دەرەوە ""

جۆنگکووک دەستی جیمینی گرت تا هەستێت و جیمین کە هەستا هەناسەی دایەوە

""کوک تۆ باشترین کەسیت کە هاتویتەتە ژیانمەوە زۆر سپاست دەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵم بوی""

جیمین وای وت بە زەردەخەنەوە و جۆنگکووک وتی

""تۆش باشترین هاوڕێی منیت جیمین دەی با بڕۆینە دەرەوە پیاسە بکەین زۆۆر کەشەکە خۆشە""

جیمین نەیدەتوانی دڵی باشترین هاوڕێی بشکێنێ بۆیە چوو خۆی ئامادە کرد و پێکەوە چوونە دەرەوە

٭٭٭٭٭٭

مادلین بەردەوام بوو لە پەیوەندی کردن بە جۆنگکووک بەڵام وەڵامی نیە ئەمە پەنجایەمین پەیوەندی مادلین بوو کە بێ وەڵام مایەوە

""مادی دانیشە دڵنیابە لەوانەیە لەم دەورووبەرە پیاسە بکەن دەی خۆ بەتەنها نیە""

تایهۆنگ ئەمەی بە مادلین وت بەڵام مادلین هەر ئارام نەبۆوە و خەمی جیمینی بوو

""تای دەزانی بەیانیش جیمین باش نەدەهاتە پێش چاوم دەترسم شتێکی بەسەر هاتبێ وایی گەر وابێ لەخۆم خۆشنابم""

خێرا دەستی کرد بە گریان لازلی چوو مادی لە ئامێز گرت و وتی

""کچێ خۆ جیمین منداڵ نیە دەی تۆش زۆر بێ هۆ خۆتت ماندوو کردوە وەرە دانیشە هۆپ بەرداغێک ئاو بێنە""

هۆپی خێرا چوو پەرداغێکی پڕ لە ئاوی هێنا لەگەڵ حەپێکی هێور کەرەوە تا کەمێک مادلین پشوو بدات

""من دڵنیام لەگەڵ جۆنگکووکە بەو پێیەی نزیکترین هاوڕێیەتی""

مادلین حەپەکەی خوارد و ئاوەکەی خواردەوە تا حەپەکە لە دەمیدا نەمێنێتەوە هەناسەیەکی قووڵی دایەوە و ووتی

""من دەڕۆمە دەرەوە""

خێرا لەسەر سۆفاکە هەستا و دەرگای کردەوە جیمینی بینی لەسەر جۆلانێکە دانیشتوە و سەری گرتوە مادلین درکی بەوە کرد کە جیمین باش نیە بۆیە نەیویست لێی توڕەبێت بۆیە بە هێمنی چووە تەنیشتی و دانیشت

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن