hug5

216 30 21
                                    

مادلین هاتەوە ماڵ و هەناسەی ماندووبونی دایەوە ئهو ڕقی لە پیاسەکردنە کاتێک خۆر بەدەرەوەیە

سێری جیمینی کرد کە دوای ئەو هاتە ژوورەوە و ڕاستەوخۆ چوە ژوورەکەی خۆی بێ ئەوەی وشەیەک لەدەمی بێتە دەرەوە وە مادلین ئەمەی زۆر بەدڵ بوو

چونکە وای دەزانی پرسیار دەکات لە ڕۆیشتنە دەرەوەی سبەی شەویان

چوو دەرگاکەی داخست و چووەسەر سۆفایەک بە ماندووی دەستی دە گوشی بۆ ئەوەی گوێی لە تەقەتەقی دەستی بێ

"بەنەفرەت بی"

مادلین سێری تەنیشتی خۆی کرد کاغەزێک لەسەر مێزەکەیە هەڵیگرت و خوێندیەوە لێی نووسرا بوو

"سڵاو خۆشەویستم مادلین من مامتم ۆنەهۆ لەبیرم کرد کە پێت بڵێم من ئەمڕۆ نایەمەوە تکایە باش ئاگاداری جیمین بە و گرینگی پێ بدە وە بۆ خواردنەکانی کاغەزێکم کردوە بە بەفرەگرەکەوە کە پێداویستی و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی خواردنەکانی جیمینم تیا نووسیوە سبەی دەتبینمەوە ئازیزم"

مادلین کاغەزەکەی لەسەر مێزەکە داناو خێرا چوە چێشتخانە تا خواردن بۆ جیمین ئامادە بکات

چوە پێش بەفرگرەکە تا کاغەزێک لەهەمان ڕەنگی کاغەزی نامەکە بدۆزێتەوە دوای دۆزینەوەی کاغەزەکەی لێ کردەوە و بەهێمنی سێری کاعەزەکەی دەکرد تا بزانێت چی تیا نووسراوە  کەمێک چووە بەشی خوارەوەی کاغەزەکە برۆی گرژ کرد چونکە نامەیەکی تریش بوو بۆی

"دووبارە سڵاو مادی زۆرباشە کە ئەم کاغەزەت دۆزیەوە پێداویستیەکات لەسەر ڕەفەکە بەردەستن لەناو بەفرگرەکە
کەمێک گۆشتی تیایە لەگەڵ مەعکەڕۆنی ئەمە خواردنی تۆیە جیمینیش خواردنەکانی وەکو وتم لەسەر ڕەفەکەیە قاپێکی گەورە بێنە دوو کەوچک برنجی تێبکە و لەگەڵ کەمێک مریشک بیکوڵێنە بە پلەی گەرمی 40 بۆماوەی نیو کاتژمێر مادلین نەچیت پێداویستی تری بۆ زیاد بکەی من ئاگادارت دەکەمەوە"

مادلین وتی

"ئەمە چ نەفرەتیەکە خۆمم توش کرد"

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن