hug23

32 13 0
                                    


لەڕێگا باوکمم بینی شۆک بوو باشە تۆبڵێی بۆچی هاتبێ

لێی نزیک بوومەوە هەستم کرد باوکم ڕووخساری زەرد هەڵگەڕاوە

""مادی کچم هاتیتەوە""

زەردەخەنەیەکی کاڵی بۆکردم باشە چیە ئەمڕۆ بۆخاتری خوا

""باوکە چیی بوە بۆچی ڕەنگ زەرد هەڵگەڕاوە شتێک بوە کوا دایکم""

""کچم منیش بۆ ئەو بابەتە هاتووم قسەت لەگەڵ بکەم باشە بەڵام بەڵێنێکم پێبدە کە باش گوێم بۆ بگری باشە ""

""باشە باوکە بەس خێرا پێم بڵێ چیی بووە""

""کچم من و دایکت هەست بە گۆڕانکاری ئەکەین لەخۆمانا واتا هەست ئەکەین ئێمە ئیتر باش نیە پێکەوە بین یانی ئیتر ئێمە یەکمان ناوێ بەکورتیەکەی .....""

""باوکە چۆن ئێوە زۆۆر یەکتریتان خۆشەویست""

مادلین بە دڵی پڕەوە ئەم قسەیەی کرد

""ببورە مادلین کچم ئێمە نامانەوێ تۆ  وابیربکەیتەوە کە قەت ئێمە
یەکمان خۆشنەویستوە نا بەپێچەوانەوە ئێمە سەردەمانێک زۆۆر
یەکمان خۆشویستوە بەڵام .. لەئێستادا ئێمە هەستمان بۆیەک نەماوە باشە کچم، لەوە تێبگە مرۆڤەکان هەمیشە دەگۆڕێن تاسەر هەمان هەستیان بۆیەک نابێ ""

دڵم ئێشا یانی تەواو دایکم و باوکم جیادەبنەوە

""بۆچی دایکمت نەهێنا هاا باوکە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەم نایەیتەوە چیی ڕویداوە بۆخاتری خوا تەنها ...تەنها بە پێنج مانگ ئاوا گۆڕان چۆنەبێ هاا چۆننن دڵتان یەت وام بەرامبەر بکەن ئێوە زۆۆر خراپن زۆۆۆر""

مادلین نەیتوانی زیاتر گوێی لە قسەکانی باوکی بێ خێرا بەگریانەوە چووە سەرەوە بۆ ژوورەکەی

""براکەم نەدبوو پێت بووتایە ئەو مناڵە لە کێشەی گەورەکان تێناگا""

""نا  مادلین تێدەگا من و دایکی بڕیاری درووست دەدەین لەپێناویدا بەڵام ئەو نازانێ و درکی پێناکا بەهەرحاڵ براکەم زۆۆر ئەزێتمان یایت ئەم ماوەیە دڵنیابە هەر کە مادلین قوتابخانەی تەواوکرد دێتەوە بۆ سیۆل""

""نا برا ئەوە چیە تۆ دەیڵێی ئێرە ماڵی خۆیەتی و زۆۆر خۆشحاڵم کەلێرەشە بەڕاستی جیمین لەسایەی مادلینەوە کەمێک باشتر بوە بۆیە حەزەکەم هەرلە بوسان بێ مەگەر خواستی خۆی بێ و بیەوێ بێتەوە دەنا من حەزناکەم بێتەوە بۆخۆشی باش نابێ لێرە هاوڕێی زۆری هەیە.""

""کەواتە زۆۆر باشە دڵخۆشم بەبیستنی ئەمە کەواتە دەی من دەبێ بڕۆمەوە بۆسیۆل بەیانی کارم زۆرەبێ لە کۆمپانیا ""

HUGحيث تعيش القصص. اكتشف الآن