HIV •03•

1.2K 226 411
                                    

80 ڤۆت و 200 کۆمێنت پارتی نوێ دادەنرێت .

______________________

بێ هیچ گومانێک دکتۆر جۆنگکوک ئەم وشانەی لەدڵی خۆی وتوە ، ئەسڵەن نازانێت چۆن دڵی ئەم وشانەی وت نازانێ چۆن مێشکە زیرەکەکەی ئەم فکرانەی کردوە!؟

کاتێک کەچەبەکەی خاوێن کرد بە پەنجەی گەورەی دەستی ، هاتەوە هۆش خۆی و بەخێرای پەنجەی لابرد لەسەر لێوی ئەو کوڕە بچووکە کە هێشتا بەشۆکەوە سەیری دکتۆرە سەیرەکەی دەکات

من لەسەر خۆشەویستی دەدوێم!! خۆشەوستی شتێک نییە کە تەمەن بزانێ کە کات و شوێن بزانێ کە حاڵ بزانێ ، تەندورستی بزانێ یاخوت ڕەگەز بزانێ!!

ئەو شتێکی شێتە ، شێتانەیە لەهەر ساتێک بێ ئەو لەوانەیە خۆی بخاتە نێوی و دوو کەس تووش بکات سەرتاکەی شیرین بێ بەڵام بەردەوامیەکەی تاڵ بێ و پڕ بێ لە جیا بوونەوەی و دووری و ئازار..

جۆنگکوکـ کە تەنانەت لەناخیەوەش دانی پێ دانەدانا کە ترپەکانی دڵی خێرا بوونە بەشوێکی نائاسای ، و ئەو کوڕە بەتوندی لێوەکانی خۆی دەگەزی لەبەر شڵەژاوی و سەیرکردنەکانی دکتۆر جیۆن

بەخێرای جۆنگکوک هەڵستایەوە و دەستی کچەکەی خۆی گرت بەبێ ئەوەی سەیری نەخۆشەکەی تایهیۆنگ بکات زیاتر

"دەی ڕاچێل کچەکەم هەڵستە با بڕۆین ئیتر"

وشەکانی بەهێواشی دەوت و ئەو دەستی کچەکەی گرتوە و هەوڵ دەداتت لەسەر ئەو کورسیە هەڵیستێنێ بەڵام کچەکەی ڕەتی کردوە هەڵستێ

"نەخێر ئەپا ، من دەمەوێ قسە لەگەڵ تیتی بکەم هێشتا قسەکانم تەواو نەبوونە"

"نەخێر گیانەکەم تۆ بەیانی دەڕۆیتە دایەنگە دەبێ زوو بڕۆینە ماڵەوە تا بخەوی"

وشەکانی بەخەندوە و بەهێواشی ڕووبەرووی کچەکەی کردوە کە چەند دەنگێکی کیوت و بێزارکەری دەرهێنا و هەڵستایەوە

"خوات لەگەل تیتی"

بەکیوتی بەدەستەکانی ماڵئاوی لەتایهیۆنگی نەرمۆڵە کرد کە ئەویش بەخەندوە دەستی بەرز کردوە و هەمان شتی کچە بچووکەکەی کردوە بەکیوتی ،لەکاتێدا دکتۆر جیۆن کە ڕێگا دەکات هەوڵ دەداتت سەیری دواوە نەکات!

•••

بەشوێکی ماندوو خۆی خستە سەر جێگا نەرمەکەی و ئەو ئاهێکی ماندوو و لەهەمان کاتدا ئاسوودە هەڵم دەداتەوە...

لەدوای ئەوەی ، خۆی و کچەکەی هاتنەوە ماڵەوە وایکرد کچەکەی بخەوێ دوایش خۆی شووشت و جلێکی ئاسوودەی لەبەر کرد کە بریتی بوو لە تیشێرتێکی سپی بێ قۆڵ و تراکسۆدێکی ڕەشی وەرزشی

ئـایــدز || تـ.كWhere stories live. Discover now