HIV •17•

1.1K 200 551
                                    

150 ڤۆت و300کۆمێنت پارتی نوێ دادەنرێت .

_____________________

بەنێو ئەو نەخۆشخانە گەورەیەدا ڕای دەکرد بە فرمێسکەکانی سەر ڕوومەتی و بەو هەنسکانەی لە لێوی دەردەچێت و ئەو لەرزانەی کە دڵی وجەستەی هەستی پێ دەکات!!

بەبێ ئەوەی بیر بکاتەوە کە ۹۰ لە۱۰۰ ئەگەری هەیە توشی ڤایرۆسەکە ببێت و گیانی لەدەست بداتت ، بیر لەوە ناکاتەوە کە ئەو بەرگری نییە و لەوانەیە لەهەر ساتێکداش بێت تووش بێت ، لەوانەیە تەنانەت ئێستا توشی بووبێت!

ئەو هیچ خەمی خۆی نەبوو لاشی گرنگ نەبوو چی بەسەر دێت تاکە خەمی ئەوە بوو کە دکتۆرە چاو ڕەشەکەی باش بێت و پێش ئەوەی هیچ شتێکی بەسەر بێت پێویستە هەستەکانی بزانێت...

هەناسەکانی بەخێرای وبەتوندی لەنێو لوت و دەمی دەهاتنە دەرەوە وەکو بڵێیت کەسێک ئۆکسجینی لێ پچڕاندوە و چاوە بندقەکانی خنکابوون لەبەر فرمێسکە سووێرەکان و بەبێ وەستانیش دەکەوتنە خوارەوە بەلێزمە

"جـ...جۆنگکوک"

ناوی دکتۆرە چاو ڕەشەکەی بەچرپێکی نزم و بێ هێز لەلێو هێنایە دەرەوە چونکە لەبەر ئەو هەستە خنێکنەرەی هەستی پێدەکات هیچ وشێک بۆی نەدەهات نەیدەتوانی هاواریش بکات تەنانەت

تا لەکۆتایدا گەشتە ئەو ژوورەی کە پەرستارەکە پێی وت دکتۆر جۆنگکوکی لێیە ، بەخێرای بەبێ ئەوەی گوێ بەهیچ شتێک بداتت دەرگاکەی بەخێرایێکی زۆر کردوە

وئەمەش وایکرد دکتۆرەکە کە خەریکبوو دەرزی بۆ نەخۆشەکەی سەر بێدەکە دانێت ڕووی بەخێرای و بەشۆکەوە بسووڕێنتەوە ، دەبێت کێ بێت ئەوها بەخێرای و بەهێزەوە دەرگاکە بکاتەوە!

بەڵام شۆکەکەی زۆر زیاتر بوو و چاوەکانی فراوان بوون کاتێک بینی تایهیۆنگی بچووکـ بەرووخسارە خەماویەکەی و چاوە پڕ فرمێسکە تەڕەکانی لێرەیە

"تایهیۆنگ...!"

رووخساری دکتۆر جیۆن زەردی و ماندبوون و نەخۆشی پێوە دیار بوو ، دیاربوو کە نەخۆشە و ماندووە تەنانەت ئیسراحەتیشی نەکردوە و تایهیۆنگ بەبێ ئەوەی گوێی بەهیچ شتێک بداتت بەخێرای ڕایکرد و خۆی خستە نێو باوەش گەرمەکەی جۆنگکوکی چاو ڕەش!

بەڵام جەستە بچووک و بێ هێزەکەی کە خۆی بەتوندی بە باوەشی دکتۆرەکە گرتبوو بەهێزێکی زۆرەوە پاڵدرا و وایکرد بەخراپی بگەڕێتە دواوە ئەمەش شۆکی لەناخی کوڕە بچووکەکە دورست کرد

"تایهیۆنگ تۆ چیدەکەیت هەی گەمژە!؟"

بەچاوە بندقیە فراوانەکانی تەماشای ئەو چاوە ڕەشە ماندوویانەی کرد کە بەخێرای و بەتوڕەی هەناسەی دەد ، فرمێسکی تایهیۆنگ زیاتر بوو و ئەو هێشتا نەیتوانیوە لەو شۆکە دەرچێت کە جۆنگکوک نەیهێشت باوەشی پێدا بکات!

ئـایــدز || تـ.كWhere stories live. Discover now