110 ڤۆت و 200 کۆمێنت لەنێوان دێرەکان پارت دادەنرێت.
سەیرکەن من کە دەڵێم ئەکتیڤ بن مەبەستم ئەوە نییە کە کۆمێنتی بەتاڵ زۆر بکەن نامەوێ نا ، دەمەوێ تەنها گەر 100کۆمێنتیش بێ چەند دانێک لە ئێوە لەنێوان دێرەکان کۆمێنت بکەن
ئەمجارەش پارتم دانا راستیتان پێ دەڵێم لەبەر ئێوە نەبوو و بەڕاستی زۆر پەستم چونکە هیچ ئەکتیڤ نین یعنی ئێوە سەت کەس زیاتر ڤۆت دەکەن یعنی پێنچ لە ئێوە تاقەتی نییە لەنێوان ڕستەکان کۆمێنت بکات!؟
واتا ڤۆت زۆرە سووپاس بەس کەستان تاقەتان نییە شتێک بنوسن بۆ پارتی داهاتوو پەرۆشم بکەن
و من دیسان دەڵێمەوە ئەوها بەردەوام بن منیش ناتوانم بەردەوام بم ، کە ئێوە دەتانەوێ زوو پارت بۆتان دانێم کێشە نییە بەس ئێوەش شتێک بکەن بجوڵێن و تەواو
__________________
فرمێسەکانی دەکەوتنە خوارەوە وەکو ڕووبارێکـ،و هەنسکە بەئازار و پڕ گریانەکانی ماڵەکەی داگیر کردبوو لەکاتێدا دڵی بەئازارەوە ترپەی دەکرد...
تاڵە قژە ڕەشەکانی لەسەر چاوە ڕەشەکانی بوو وئەو بەکوڵ دەگریا و زیاتر پەستانی دەخستە سەر دەستی خۆی بەشوێکی خراپ بەجۆرێک دەمارەکانی بەڕوونی دەرکەوتبوون!
بەگریانە زۆرەکەیەوە هەڵستایەوە بەزۆر و ئەو بەچاوێکی توڕە و پڕ فرمسێک سەیری شوێنی فەراغ دەکات ، و بیر دەکاتەوە
"من تۆ دەگەڕێنمەوە لای خۆم ،و خۆم ئاگادارت دەبم تایهیۆنگـ تۆ تەنها نەخۆشی منی شوێنت تەنها لای منە"
وشەکانی بەهێزەوە و چرپەوە کرد ، بەبێ ئەوەی هیچتر بڵێ بەرەو قەنفەکەی ڕۆشت و چاکەتەکەی و سوویچی ئۆتۆمبلەکەی ومۆبایلەکەی هێنا و ڕۆشت بۆ دەرەوە
لەکاتێدا ئەو دەڕواتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بەچاو تەڕەکەی هەوڵ دەداتت پەیوندی بەکەسێکی دیاری کراو بکات..
"خاتوو ماریا من ئەڕۆمە دەرەوە ئیشم هەیە بڕۆ لای کچەکەم تکایە"
لە ڕاستیدا ماریا بەخێوکەری ڕاچێلە ، و ئەو ئافرەتێکی پیرە تا ڕادێک زۆر باشە لە منداڵیەوە بەخێو کەری ڕاچێلە کاتێک جیۆن ئیشی هەیە و ناتوانێ ئاگای لێ بێ
هەرکە ڕازی بوونی خاتوو ماریای بیست سوپاسی کرد و بەخێرای تەلفۆنەکەی داخست و ئاهێکی قوڵی هەڵمدا و فرمێسەکەکانی رووخساری خۆی خاوێن کردوە بەخراپی و ئۆتۆمبێلەکەی خستە کار!!
لەکاتێدا لەوجادانە ئۆتۆمبێل لێ دەخوڕێ دیسانەوە بە مۆبایلەکەی تێل بۆ کەسێک دەکات..
YOU ARE READING
ئـایــدز || تـ.ك
Romance"مـن لـەگـەڵ غـەیـری تــۆ خـۆشـیەکـانـی دوونــیا بـۆمـن مـحُـرمـە" "مـن مـەحـاڵ دورســت دەکــەم خـۆشـەویــستم" "مـن لـەبـەر ئـەشـقەکـەی خـۆمـان وەهـم دەکــەم بـە واقـعی" ~ دکــتۆر جـیۆن ئاشـق دەبـێ بـەڵام ئــەشقـەکـەی وادەکـات مـەحـاڵ دورســت بـکا...