HIV •18•

886 173 380
                                    

120 ڤۆت و250کۆمێنت پارتی نوێ دادەنرێت ئامادەیە تەنها ئەمجارە مەرجەکان زوو تەواو بکەن پارت یەکسەر دادەنێم .

___________________________

"کەوایە تۆ دەڕۆیتەوە وەڵاتی خۆت!؟"

لەسەر قەنفەکە لەتەنیشتی پیاوە رووسیە چاو سەوزەکە دانیشتبوو و بەتۆنێکی گریاو و خنکاو ئەم وشانەی وت لەکاتێکدا چاوە قاویەکانی بەربەستی شووشەی لەسەر دورست بوونە..‌

"ب..بەڵێ بچکۆڵەکەم وەکو ئەوەی بۆم باس کردی هاتم ماڵئاوایت لێ بکەم"

وشەکانی بەخەندێکی شکاو کرد هەوڵی دا هەمیشە خۆی وەکو ئەو ویڵیامە بەهێز و ڕووخۆشە دەربخات بەڵام تایهیۆنگی بچووک تێبنی کرد کە چەندە لەژێرە ئەو خەندەیە کەسێکی شکاو هەیە

"ویڵیام هیۆنگـ!"

لێوەکانی بەخەمباری کەوان بوویەوە و خۆی نەگرت فرمێسکەکانی کەوتە خوارەوە و بەتوندی باوەشی بە ویڵیام کرد کە باوەشەکەی بەخەندێکی شکاو خەمبار گۆڕیەوە!..

"د...دەتوانی لەگەڵ دکتۆر جیۆن سەردانم بکەیت تایهیۆنگ!! ئێوە ئاشت بوونەتەوە و دەتوانی داوا لەو بکەیت تۆ بهێنت بۆ لای من دڵنیام ئەو هیچ داواکاریێکی تۆ ڕەت ناکاتەوە"

باوشەکەی پچڕاند لەکاتێدا دەستێکی خستۆتە سەر شانی کوڕە نەرمۆڵەکە ئەویتریشی بەمیهرەبانی خستۆتە سەر ڕوومەتە نەرمەکەی کوڕە و ئەم قسانەی بەخەندەوە و بەتۆنێکی میهرەبانەوە دەکرد

و کوڕە نەخۆشەکەش تەنها هەوڵی دەدا خەندێکی بچووک و خەمبارانە دورست بکات ،چونکە قسەکان چاو سەوزەکە ڕاست بوون لەکۆتایدا

"تۆ دەزانی ، تۆ وەکو برا گەورەی منی ویڵیام هیۆنگ ئەو کاتانەی تۆ لەگەڵ من و هارڤی بوویت هەرچەندە بۆمن کاتێکی کەم بوو بەڵام زۆر بەنرخ بوو هەمیشە بەو شێوەیە دەتەویست خەندە بخەیتە سەر لێوەکانمان قەت لەبیری ناکەم! بۆیە پێم بڵێ چ شتێک خەمباری کردووی و وایکردوە ئەو بڕیارە لەناکاو بدەیت همم"

ئەو دەستەی پیاوە رووسیەکە کە لەسەر شانی بوو هێنایە خوارەوە و خستیە نێو دەستە نەرم و بچووکەکانی خۆی و ئەم قسانەی زۆر بەجدیەوە کرد چونکە هەست دەکات ویڵیام بەبێ هیچ هۆکارێک ئەو بڕیارەی نەداوە

"هیچ...هیچ شتێک نییە تایهیۆنگ بروا بکە تەنها بەو شێوەیە دەمەوێ بگەڕێمەوە نەتەوەکەی خۆم"

بەجدیەوە سەیری نێو چاوە سەوزەکانی کرد و دەیەویست وەڵامی بداتتەوە بەڵام ویڵیام چاوی خۆی لەنێو چاوی لابرد و ئەم قسانەی بەشوێکی سەیر کرد زۆر ڕوون دیار بوون بۆ نەرمۆڵەکە کە درۆ دەکات و شتێکی گەورەتر هەیە لەو بابەتە

ئـایــدز || تـ.كWhere stories live. Discover now