HIV •13•

1.2K 214 610
                                    

130 ڤۆت و 200 کۆمێنت لەنێوان دێرەکان پارتی نوێ دادەنرێت .

__________________________

لە دەرگای ئەو ماڵە فەخمە دێتە دەرەوە بەدڵێکی شکاو و بێ هیوای ، چاوە ڕەشەکانی بەربەستی شووشەی لەنێو دورست بووە و بەردەوامن لە فڕێدانی گەوهەرە بەنرخەکانی...

ئازارێکی سەیرە لەدڵی!! بەجۆرێک ناتوانێ لیکی خۆی قوت بداتت! ناتوانێ هەناسە بداتت ناتوانێ هەست بکات دڵی ترپە دەکات! بەڵام نەخێر ئەو هەناسە دەداتت بەڵام لەبەر ئەو ئازارە ناسوورشتیەی هەستی پێ دەکات هەناسە دانیش بۆی قورس بووە

ئەو دڵیشی ترپە دەکات..بەڵام چۆن هەستی پێ بکات لەدوای ئەوەی ترسی لەنێو ئەو چاوە بندقیانە بینی کە ڕۆژەکانی پێ بەڕێ دەکرد و دەیبینی چەندە هەستی بەسەلامەتی دەکرد بەبونی چاوە ڕەشەکانی!!

ئەو چاوانەی بزەی دەکرد پێش لێوەکانی کاتێک چاوە ڕەشەکانی دکتۆرەکەی دەبینی ئێستا ترسێکی زۆر لەنێوی دیار بوو و ئاخ ئەمە چەندە بەئازار بوو بۆ دکتۆرەکە!

جەستەی خۆی لەسەر رۆحی قورس بوو تەنانەت!! بۆی قورس بوو هەنگاوی زیاتر بهاوێژێت و ئەوێ جێ بهێڵێ کە بچکۆڵەکەی تیایە بەدەستە شکاوەکەی و بەرووخسارە بریندارەکەی..

چاوە تەڕەکانی داخست کاتێک بەخەیاڵیدا هاتەوە چۆن لە رووخسارە ناسکەکەی ئەو کوڕەی دەدا و ئەمڕۆ ئەنجامەکەی بینی چۆن بریندار بوو ئازارێکی زۆری پێوە دیاربوو

مشتەکۆڵەی خۆی بەتوندی گوشی و بەرزی کردوە لەسەر سنگی ڕێک لەشوێنی دڵی خۆی دا بەتوندی وەکو بڵێیت سزای ئەو دڵە ددەات کە بوێری کردوە ئەوها لە خۆشەویستەکەی بکات..!

"لەوانەیە ڕاچێل لەتۆ گرنگتر بێت تایهیۆنگـ! بەڵام من خۆشم دەوێیت و تۆ تاکە کەسی کە بەم شێوەیە خۆشم بووێت تاکە کەسی توانیت قفڵی دڵم بکەیتەوە و بەئاسانی بڕۆیتە نێوی"

لەکۆتایدا دانی پێ دانا...دانی پێ دانا کە کەوتۆتە داوی خۆشەویستی نەخۆشە بچووکەکەی...ئەو نەخۆشەی کە نەخۆشیێکی ئاسای نییە بەڵکو نەخۆشی ئایدزی هەیە! وئەو بەڵێن دەداتت کە ئەم هەڵەی خۆی چاک دەکاتەوە

بەڵام بەڕاستی دکتۆر جیۆن نازانێ لەکاتی چاکردنەوەی ئەم هەڵەیە بەچ جۆرێکـی خراپ دەکەوێتە چاڵی خۆشەویستی چاو بندقەکە!!

•••

لەوانەیە ئەم هێڵانە لە نوسیەکانی من بەتۆ نەگات یاخوت تەنانەت هەستیشی پێ نەکەیت ، بەڵام ئەوە بزانە من تۆم لەدڵی خۆم هەڵگرتوە بەباشی

هەمیشە یاددت دەکەمەوە لەنێوان خۆم و دڵە ماندووەکەم ، بۆ ئەو ساتانە خەندەێکی زۆر دەکەم کە لەنێوانمان ڕوویداوە و وام لێ دەکات هەست بەدڵخۆشیێکی زۆر بکەم

ئـایــدز || تـ.كWhere stories live. Discover now