HIV •19•

1K 176 463
                                    

140 ڤۆت 300 کۆمێنت لەنێوان دێرەکان پارتی نوێ دادەنرێت

__________________________

~دووای تێپـەڕیـنی سـێ ڕۆژ~

دەنگی جۆراو وجۆر و بەرز لەوێدا هەبوو و لەگەڵ مرۆڤەکانیش بەهەمان شێوە ، لەو شوێنەی کە کەسێک ئەتوانێ پیایدا لە وەڵاتێکی دیاریکراو بڕواتە وەڵاتێکیتر پڕ بوو لەدەنگە دەنگ و جوڵەی کەسەکان...

هەندێک هەبوو مال ئاوای لە خوشک یان براکەی دەکرد بۆ ئەوەی بڕواتە دەرەوەی وەڵات بۆ خوێندن و هەبوو ماڵئاوی لەهاوسەرکەی دەکرد چونکە ناچار بووە لەبەر کارەکەی!!
و هەشبوو ماڵئاوی لەخۆشەویستەکەی دەکرد ناچار بوو بەتەنها جێی بهڵێ بۆ ماوێک...
وزۆر شێوەیتر.‌‌...

و هەبوو کەس نەبوو ماڵئاوی لێ بکات...هەندێک دەهاتن و هەندێک دەڕۆشتن و بەتوندیەوە ئازیزەکانی خۆیان لەباوەش دەگرت بەچاوێکی پڕ فرمێسک و دڵێکی پڕ حەسەرت..!

لەوێدا پیاوێکی ڕووسی وەستا بوو بەرامبەر ئەو دوو ئەسیەویە...بەخەندێکی بچووکـ و بەچاوێکی کە پڕە لە هیوایێکی ساختە سەیری کوڕە بچووکەکەی دەکرد کە هەندێک وشەی بەتاسەوە و خەمبارەیەوە ئەوت

"هەست بەدڵخۆشی دەکەم کە پێش ڕۆشتن توانیم تۆ و دکتۆر جیۆن ببینم تایهیۆنگ.."

بەخەندێکی بچووک وشەکانی وت و لەگەڵیدا چاوە سەوزەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و لەدوای ئەوە بەتوندی ئەو چاو بندقیەی لەباوەش گرت کە ئەویش بە بەگریانێکی مەکتووم باوەشەکەی گۆڕیەوە ، کوڕە نەخۆشە بەتەواوی لەنێو باوەشی بەو پیاوە زەبلاحە رووسیە ون بوو

و ئەمەش هیچ بەدڵی ئەو چاو ڕەشە ئەسیەویەی نەبوو کە لە تەنیشتی تایهیۆنگ وەستابوو ، لەنێو دەمی زمانی خۆی بەڕوومەتیدا هێنا هەوڵی دەدا زاڵ بێت بەسەر توڕەیەکەی و ئەو غیرەی کە هەستی پێ دەکات!!

چونکە ئەوتا تایهیۆنگەکەی ئەو پیاوێکی لە باوەش گرتوە هەرچەندە دڵنیایە ویڵیام وەکو براێکی بچووکی خۆی تایهیۆنگ دەبینێ بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەبەر دەم ئەوەی جۆنگکوک غیرە نەکات!!!

"ئحم ئەمە بەسە"

کاتێکـ جیۆن چیتر نەیتوانی بەسەر ئەو غیرەیەدا زاڵ بێت کە لەناخیدا گەورە دەبوو ئەم وشانەی وت، و خەریک بوو بتەقێتەوە چونکە باوەشەکە بێتام درێژەی کێشا هەرچەندە ماوەکەی زۆر نەبوو بەڵام بۆ جۆنگکوکی دڵ پیس وەکو سەت ساڵ وابوو...

تایهیۆنگ و ویڵیام کاتێک ئەو دەنگەیان بیست بە قاقایێکی بچووک باوەشەکەیان پچڕاند بەچاوە تەڕەکانیان ، لەیەک دوور کەوتنەوە و نەرمۆڵەکە بەشوێکی باوەڕ پێ نەکراو سەیری جیۆنی کرد.‌..

ئـایــدز || تـ.كWhere stories live. Discover now