HIV •22•

935 158 418
                                    

140 ڤۆت 300 کۆمێنت پارت نوێ دادەنرێت

پارتەکە درێژە

________________________

.چاوە ڕەشەکانی دەبریسکایەوە وئەو تەماشای ئەو ڕێڕەوەی دەکرد کە دە خولەکیتر دوو هیۆنگەکەی پێی دێنە ژوورەوە بەجلە جوانەکانیان و بەدڵخۆشیەوە..

خەندێکی بچووک لەسەر لێوەکانی بوو و ئەو بەپەرۆشەوە چاوەڕێی دکتۆر مین و پاڕکی دەکرد ، لەکاتێکدا بەدەستە گەورە زبرەکەی زیاتر پەستەکانی دەخستە سەر دەستە ناسکەکەی تایهیۆنگ کە لەنێو دەستی بوو و ئەویش لەتەنیشتی وەستا بوو

چاوەکانی خۆیان سووڕاندوە بۆ لای یەک و بەخەندێکی نەرم و چاوێکی پڕ لەحەسەرت سەیری یەکیان کرد ، بەحەسرەتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە ئەوانیش بتوانن ئاهنگێکی ئەوها گەورە بکەن وهاوسەرگیری بکەن و دڵخۆش بن لەگەڵ کچەکەیان

"هـەمـوو شـێکـ باش دەبـێت بـچـک‍ۆڵـەکـەم"

پەنجە ناسک و لاوازەکەی کوڕە بچووکەکە بەرز کردوە و بە نەرمی و بەخۆشەویستێکی زۆرەوە ماچی کرد و ئەم وشانەی بەچرپێکی نزم وت بۆ ئەمەش تایهیۆنگ خەندکەی زیاتر بوو

چاوە ڕەشەکانی دکتۆر جۆنگکوک لەنێو چاوی کوڕەکە لاچوو کاتێک گوێی لەزەنگی مۆبایلەکەی بوو لەنێو گیرفانی ، مۆبایلەکەی دەرهێنا و سەیری ناوەکەی کرد

"ئـێستا دەگەڕێمەوە گیانەکەم"

بەخەندەوە بەخێرای سەیری نەخۆشە تایبەتەکەی کرد و وشەکانی بەخێرای وت بۆ تایهیۆنگ کە بەخەندەوە سەری بەمانای باشە جوڵاندوە ، دکتۆر جیۆن ڕۆشت بۆ شوێنکی چۆل لەنێو هۆڵەکە لەسووچێکی چۆل وەستا و تێلەکەی هەڵگرت

"ئەلو دکتۆر جۆنگکوک!"

ئەم دەنگەی بیست هەرکە تێلەکەی هەڵگرت ، دەزانئ ئێستا کاتێکی گرنگە و هاوسەرگیری دوو نیزیکترین هاوڕێتی بەڵام نەیتوانی تێلەکە هەڵنەگرێت لەئێستادا لەوانەیە ویڵیام پێویستی پێی بێ یان شتێکی بەسەر هاتبێ لەو وەڵاتە دوورە...

"ئۆھ بەڕێز ویڵیام!! شتێکی خراپ بووە پێویستت بەشتێکە؟"

نەوێکی پرسیاری لەنێوان برۆکانی دورست بوو و پرسیارەکەی بە نیگەرانێکی سوک کرد

"لە ڕاستیدا دەمەوێ شتێکی گرنگت پێ بڵێم..."

دەنگی نەخۆش ویڵیام تۆزێک ترساو وپەلە دیار بوو بەڵام پێ نەدەچوو لە حاڵەتێکی مەترسیدار بێ کە ئەگەر لەئێستادا قسەی لەگەڵ نەکات ئەوە شتێکی لێ دێ بۆیە بەهەموو ڕێزەوە وتی

ئـایــدز || تـ.كWhere stories live. Discover now