۱۳۰ ڤۆت و ۳۰۰ کۆمێنت پارتی نوێ دادەنرێت.
____________________
بەقورسی ئەو پێستە ئەسمەر و ناسکە لەسەر ئەو چاوە بندقیە لا دەبات و یەکەم شت کە بینینی دەکەوێتە سەری ئەو چاوە ڕەشانەبوو کە بەخەندێکی پڕ لە ئەشق تەماشای دەکات و دەست بەسەر تاڵە قژە قاوەیەکانیدا دەهێنێت ودەنگە قوڵەکەی دەبیستێ
"بـەیانیت باش تاقانەکەم ، هەست بەئازار ناکەیت وایە؟"
لەسەر سکی پاڵ کەوتبوو بەشوێکی ماندوو و دکتۆرەکەشی لەتەنیشتی بوو لەسەر لایکی پاڵ کەوتبوو بەو سنگە ڕووتەی ، چەند جارێک چاوەکانی نوقاند هەتا بەباشی بێتەوە سەر خۆی و شتەکانی بۆ ڕوون ببێتەوە
خۆی جوڵاندوە لەسەر جێگاکە بەشوێکی کیوت وەکو پیشلێکی بچووک و دەستەکانی خۆی ڕاکێشا لەگەڵ دورست بوونی خەندێکی بچووک لەسەر لێوەکانی
"بەیانی تۆش باش..."
"زۆر هەست بەباشی دەکەم بەهۆی تۆوە ، بینینی تۆ یەکەم شت کە چاوەکانم تیایدا کردوە وایکرد هەست بەباشی بکەم"تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە بەخەندێکی لاسار و لە باوەشی جۆنگکوک نیزیک بوویەوە کە قاقایێکی پیاوانەی لێ دەرچوو و ئەویش دەستی خۆی لە پشت و کەمری تایهیۆنگدا ئاڵاند و بەتوندیێکی نەرم ماچی خستە سەر ملی و بۆنی ئەوێی کرد بەچاوێکی داخستراو و دڵێکی لەرزاو
"فیدات بم من"
بەچاوە داخستراوەکەی دکتۆر جۆنگکوک وتی ، و توندتر خۆشەویستەکەی لەباوەش دەگرێت بەهۆی دوێنەوە شەوەوە کە هاتەوە یادی هەستی بەترس دەکرد لەوەی تایهیۆنگ لەدەست بداتت و کوڕەکەش بۆ ئەمە لەنێو باوەشی خەندێکی خەمباری لەسەر لێوەکانی دورست کرد
و ماچێکی خستە سەر سنگی چاو ڕەشەکە ڕێک شوێنی دڵی کە بەخێرای ترپەی دەکرد"دەی هەڵستە من نانی بەیانیم ئامادە کردوە بڕۆ بۆ گەرماو رووخسار و دانت بشۆ و جلێکی گەرم لەبەر بکە ، من چاوەڕێت دەکەم لەچێشخانەکە"
کۆتا ماچی خستە سەر لێوەکانی پێش ئەوەی لەسەر بێدەکە هەڵستێتەوە و بڕوات بەرەو چێشخانەکە ئەم قسانەی بەمیهرەبانیێکی وت
نەخۆشەکە هەڵستایەوە و لە گەرماوە فەخمەکە دەمو چاو ددانی ششت و بلوزێکی سپی لەبەر کرد کە کڵاوێکی پشیلەی پێوە بوو و لەگەڵ پانتۆڵێ فرەو بەڕەنگی شینێکی ئاسمانی و بەرەو چێشخانەکە ڕۆشت کە لەوێدا پیاوە قۆزەکەی چاوەڕێی دەکات
"ئۆو بچکۆڵەکەم هات"
کۆتا شتی لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانا و ئەم وشانەی وت کاتێک جەستە بچووکەکەی تایهیۆنگی بینی دێتە ژوورەوە بەشوێکی کیوت وخەندێکی چوار گۆشەی لەسەر لێویەتی بۆ ئەو خواردنە خۆشانەی جۆنگگوک کە دورستی کردوە
YOU ARE READING
ئـایــدز || تـ.ك
عاطفية"مـن لـەگـەڵ غـەیـری تــۆ خـۆشـیەکـانـی دوونــیا بـۆمـن مـحُـرمـە" "مـن مـەحـاڵ دورســت دەکــەم خـۆشـەویــستم" "مـن لـەبـەر ئـەشـقەکـەی خـۆمـان وەهـم دەکــەم بـە واقـعی" ~ دکــتۆر جـیۆن ئاشـق دەبـێ بـەڵام ئــەشقـەکـەی وادەکـات مـەحـاڵ دورســت بـکا...