HIV •06•

1.1K 244 421
                                    

100 ڤۆت 200 کۆمێنت پارت نوێ دادەنرێت .

_____________________

جەستە بچووکەکە لەنێو دەستە بەهێزەکانی بوو و ئەو تا توانای هەیە بەخێرای بەرەو نەخۆشخانەکە دەڕوات..
لەکاتێدا بەربەستی شووشەی لەسەر چاوە ڕەشەکانی دورست بووە و ترپەکانی دڵی بەترسەوە لێدەداتت!!

"بەخێرای قەرووێلەکە بێنن ئەو حاڵی باش نییە"

کە گەشتنە نێو نەخۆشخانە ، هاواری بەم چەند وەشەیە کرد بەهەموو توڕەی و ئەو ئازارەی کە هەیەتی..لە چێشخانەکە لەدوای ئەوەی بینی تایهیۆنگـی بچووک هەناسەی پێ نادرێ و جەستەی پەڵەی سووری لەسەر دورست بووە

زانی کە هەستیاری هەیە بەشتێک کە لەنێو خواردنەکان هەبووە ، و ئەمە شتێکی زۆر مەترسیدارە بۆ کەسێکی تووشبوو بەنەخۆشی ئایدز وەکو تایهیۆنگـ

ئەو خۆی ئەندامی بەرگری نەک لاوازە بەڵکوو نییە و هەر شتێک سەرمای نەخۆشیێکی سووک تووشی بێ مەترسی لەسەر ژیانی دورست دەکات یان دەیکوژێت یان ئەو تەمەنی هەیەتی کورتی دەکاتەوە!!

ئەمەش دکتۆر جیۆنی ئەوندە ترساندبوو و هەتا بە ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ هاوڕێکانی گەشتنە نەخۆشخانە هاواری دەکرد و خۆی تاوانبار دەکرد...

سۆکجین وهۆسیۆک ڕاچێلی بچووکیان بردوەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی زیاتر نەترسێ و ئەو بەردەوام بوو لەگریان ، و هاوڕێکانیتری لەگەڵ دکتۆر جۆنگکوک تایهیۆنگ هاتن بێگومان...

بەخێرای جەستە بچووک و نەرمەکەی ئەو کوڕەی خستە سەر قەرووێلەکە لەکاتێدا بەچاوێکی لەرزاو و پڕ لە فرمێسک سەیری رووخسارە ماندوو و نەخۆشەی تایهیۆنگ دەکات...

بەخێرای یەکێک لە پەرستارەکان هاتن و ئەوی کە ترپەی دڵی پێ ئەپشکێندرێ بە دکتۆر جیۆنی دا ئەویش بەخێرای وەریگرت بەڵام کە سەیری تایهیۆنگی کرد چەندە بەزەحمەتی هەناسە دەدا دەستەکانی لەرزان و نەیتوانی هیچ بکات

دکتۆر جیمین چاوەڕێی دەکرد جۆنگکوک بی پشکنێ بەڵام ئەو تەنها وەستابوو وەکو بڵێیت لەشۆکەوە و لە ئەژنۆ کەوتوە لەبەر ترس!!
بۆیە بەخێرای ئەوەی لەنێو دەستەکانی چاو ڕەشەکە برد

"من دەیپشکنم"

خستیە نێو کونەکانی گوێی خۆی و پارچەکەیتریشی خستە سەر ترپەکانی دڵی تایهیۆنگـ...

و بەخێرای ئەویش بەجەستێکی لەرزاو سەیری نێو چاوە بندقیەکانی تایهیۆنگی کرد بە لایتێکی بچووک و بەهێز لەکاتێدا جیۆن هەر بەشۆک و بەچاوێکی پڕ فرمێسک سەیری دەکات!!

ئـایــدز || تـ.كWhere stories live. Discover now