پـەڕەی" چـوارەم

779 152 261
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندەوەꨄ


چاوەکانم بەهۆی ئازارەوە داخست وا هەست ئەکەم زمانم لێ بووبێتەوە،چاوەکانم کردەوە جووتێک پيڵاوم بینی لە بەردەمم باشتر سەرم بەرز کردەوە ئەوە کیم تایهیۆنگە دەستی لەنێو گیرفانی دایە جۆرێک کە بێ باکی لەسەر ڕوخساریا نەخشاوە لە دەستە ڕاستی ئەو جیمین هەیە،چاوەکانم توند داخست زمانم ئەبرژێتەوە ددانەکانم بەر زمانم کەوتن بۆیە خوێن بڵاو ببۆتەوە ناتوانم دەمم بکەمەوە بەهۆی خوێنەوە.




..."چی بوو کچە بوێرەکە بۆکوێ ڕۆشت؟"...تایهیۆنگ وتی بە فیزەوە هەناسەدانم قوڕس بوو بەهۆی خواردنی خوێن،خوێن بە قوڕگما ڕۆشتە خوارەوەی بەهۆی ئەوەی دەمم داخست تەنیا بۆ ئەوەی ئەو من بە بێ هێزی نەبینێت ئامادەم ژیانی خۆم دابنێم تەنیا بۆ ئەوەی بێ هێز دەرنەکەوم.




..."دەی هاوڕێیان کاتی تۆمار کردنە بۆ کۆمەڵەی نامەکان "...جۆنگکوک وتی و لە دواوەی دەرکەوت بە خەندەوە ئەو بوو،بەڵی ئەو بوو وای کرد بکەوم بە زەویدا دەستەکانم توندی کرد لەسەر زەویەکە بۆ ئەوەی هەڵسمەوە لەسەر زەویەکە،بەڵام شکستم هێنا کاتێ تایهیۆنگ قاچی چەپی توند خستە سەر دەستم لێوم لە ناوەوە گەست نابێت هیچ دەنگێک دەر بکەم کە دەلالەت لەوە بکات ئازارم هەیە.


..."دەی ئێستا'ش قسەم پێ بڵێ و دژایەتیم بکە..گەر بوێریت هەیە دوبارە قسەم پێ بڵێ"...تایهیۆنگ وتی بە توڕەیەوە و قاچی توندتر کرد،لە ناخەوە دەستم کرد بە هاندانی خۆم دەی بیانکا نابێت ئاوا بێ هێز بیت نابێت ببیە قۆشمەچی ئەوان و گاڵتەت پێ بکەن لە ڕێگای گرتنی ڤیدۆ بە مۆبایلەکانیان.




بە خێرای دەستم ڕزگار کرد لە ژێر قاچی تایهیۆنگ و پاڵێکێ توندم بە پشتیەوە نا  کاتێ ڕووی لە من وەرگێڕا..."ئەوە بزانە من وەکو خوێندکارەکانی تر گەمژە نییم..بۆ هیچ کەسێک ملکەچی نانوێنم"...وتم بە توڕەیەوە ئەو'یش لەسەر زەویەکە هەڵسایەوە بە توڕەیەکی سوتێنەرەوە..."کەواتە خۆت ویستت جەنگ لە دژی من هەڵبگیرسێنێ.. کەواتە ناهەمەتیەکانیش بچێژە"...تایهیۆنگ وتی بە ڕقەوە لە قسەکانی تێ نەگیشتم نەهامەتی چی.


بەچاوەکانی ئاماژەی بە دوو کوڕ دا ئەوان'یش بە خەندەیەکی لارەوە سەریان بە ئەرێنی جوڵاند و بەرەو من هات،ئەوەی نێو دەمم بە قوڕسی قوتدا هەناسەکانم لە سینەمدا گیریان خوارد پێڵوی چاوەکانم لێڵ بوون،بە خێرای ڕووم وەر گێڕا بۆ ڕاکردنێکی قوڕس ڕزگار کەرانە،بە خێرای قۆڵەکانم گیران قاچەکانم لە زەوی جیا بوونەوە ئەوان توند قۆڵی منیان گرت لە دواوە کە ئەوان لەمن زۆر بەرزترن.




..."وازم لێ بێنن..یارمەتییی"...وتم بە هاوارەوە بە  دۆزەخ ئەم کۆلێژە کەسی تیا نییە..."بێدەنگەبە مشکی سپی بەر لەوەی ئەم جەنگەت هەڵگیرساندایە بیرت کردبایەوە کە چی ڕوو ئەدات بەرامبەر بە بەڕێز تایهیۆنگ "...یەکێک لە کوڕەکان وتی بە ڕقەوە توندر قۆڵەکانی گرتم،من پێویستە خۆم ڕزگار بکەم پێویستە خۆم لەم گێژاوە ڕزگار بکەم،هەموو خوندکارەکان بە دواوەمان بوو.



نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now