پەڕەی" سی و یەکەم

735 137 355
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.




هەرکە گەیشتمە بەشی پێشەوە چاوەکانم گێڕا بۆ بەڕێوبەر کەوا لە کوێیە،بینیم لە کۆتا مێزی ڕیزی دواوە وەستا بە ڕێکی و خەندە دەکات برۆکانم گرژ کرد و سەیری ئەو کەسەم کرد کەوا بەڕێوبەر بە خەندە و ڕێزەوە قسەی بۆ دەکات بەڵام چاوەکانم ئەبڵەق بوون بە بینینی ئەو کەسە
..."خاتوو کیم تۆ لێرە چی دەکەی؟"...لەبەر خۆمەوە ئەمەم چرپاند و نزیک بومە لێیان.



خاتوو کیم سەیری کردم هەرکە نزیک کەوتمەوە لێیان..."بەڵێ بەڕێوبەر"...سەرم نزم کردەوە بۆ بەڕێوبەر..."سڵاو خانمەکەم"...پاشان سەرم بۆ خاتوو کیم نزم کردەوە..."بیانکا خاتوو کیم وتی کەوا هاتووە بۆ سەردانی تۆ!"...بەڕێوبەر وتی و سەیری منی کرد،بزەیەکم کرد چەندە شیرینە کاتێک کەسێک لێت دەپرسێتەوە یاخود سەردانت دەکات ئەوە یەکەم جارە ئەو هەستەم دەبێت!.



..."بەخێر بیت خانمەکەم"...سەرم بۆی نزم کردەوە بە بزەوە بەڵام گریان قوڕگی داڵدە داوم چەناگەم دەستی کردووە بە لەرزین بەهۆی فرمێسکەکانم
..."تکایە تەنیا جێمان. بهێڵە"...خاتوو کیم وتی بە نەرمیەوە..."باشە خاتوون هەرچی تۆ بیڵێت"...بەڕێوبەر وتی و سەری دانوان پاشان لەوێ ڕۆیشت،ئێستا تەنیا من و خاتوو کیم ماوین!.



..."دابنیشە کچەکەم"...خاتوو کیم وتی بە بزەوە و ئاماژەی بۆ کورسیەکەی بەرامبەر کرد،سەیرم کرد سەیرە دەبێت شتێک نەبووبێت؟ باشە دوای ئەوەی تایهیۆنگ لە ماڵی من خەوت بۆ بەیانیەکەی چاوەڕوانی نەکرد تاوەکو نانی بەیانی ئامادە دەکەم  ڕۆیشت وتی کەوا کارێکی گرینگی هەیە من'یش چەندین پێم وتی کەوا بە دایکی ڕابگەیەنێت کەوا زۆر سوپاسی دەکەم بۆ خواردنەکات زۆر بەتام بوون ئەو'یش بەردەوام بوو لە وتنی باشە.



بە هێواشی لەسەر کورسیەکە دانیشتم لەبەرامبەر خاتوو کیم..."چۆنی کچەکەم؟ حاڵت چۆنە؟"...خاتوو کیم وتی بە بزەوە و سەیری کردم..."باشم زۆر سوپاس ئێوە چۆنن؟"...سەیری خاتوو کیمم کرد بە هەمان شێوە..."دڵخۆشم کەوا باشی،من'یش زۆر باشم"...خاتوو کیم وتی بە بزەوە من'یش سەرم بۆی هەژاند.



بێدەنگی لە نێوانمان دروست بووە من سەیری زەویەکە دەکەم ئەو'یش سەیری من دەکات بە بزەوە وەک بڵێی دەیەوێت شتێک بڵێت،دوای کەمێک لە بێدەنگی سەرنجم دا خاتوو کیم زاری هەڵهێنا..."کچەکەم ڕەنگە تۆ ئێستا بتەوێت بزانیت کەوا من بۆچی لێرەم وایە؟"...خاتوو کیم وتی و وای کرد سەیری بکەم و سەرم بە ئەرێ هەژاند بە هێواشی.



..."لێرەم بۆ قسەکردن دەربارەی کەسێک"...خاتوو کیم وتی،برۆکانم گرژ کرد بۆی..."کەسێک؟ ئەوە کێیە؟"...پرسیم..."دەربارەی کوڕەکەم تایهیۆنگ و کارەکانی وە شتێکی تر کەوا من و باوکی لەسەری قسەمان کردووە"...خاتوو کیم وتی و دەستەکانی خستە ناو یەک برۆکانم بەرز کردەوە بۆی!.


نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now