پەڕەی" چل و شەشەم

545 128 243
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.


بیانکا بە ماندوو بوونەوە سەری بە ئەرێ هەژاند..."زۆر چاکە کەوایە دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم!"...کاپتنەکە وتی بە بزەوە..."چی؟"...بیانکا وتی بە پرسەوە سەیری کرد..."کەسێک لێرە دەیەوێت تۆ ببینێت لە پەشی پێشەوەیە"...کاپتن وتی و بیانکا لەگەڵ قسەکانی برۆی گرژ کرد بۆی.


..."ئەو کەسە کێیە؟"...بیانکا وتی بە پرسەوە..."وەرە و خۆت بیبینە ئەو نەی ویست ناوی خۆی بڵێت"...کاپتن وتی و بیانکا هەڵسایەوە و دوائ کەوت دوای ئەوەی بەرەو بەشی پێشەوە ڕۆیشت.

لە ئێستادا مێشکی بۆ کەس ناچێت چونکە هەمووانی بینیوە و کەس نەماوەتەوە لە خەیاڵیدا،دوای ئەوەی کاپتنەکە وەستا بیانکاش لە دوای ئەو وەستا و سەیری بەردەمی کرد بەڵام هەر زوو چاوەکانی کرانەوە لە حەپەساویدا.

..."سڵاو بیانکا دەمێکە نەم بینیویت!"...وو شیک وتی و بە بزەوە و هەڵسایەوە،بیانکا بە دەمێکی کراوەوە لە وو شیک نزیک بۆوە هەرگیز بیری بۆ ئەو نەدەچوو کەوا ئەو بێت بەو پێیەی ئەو هیچ وو شیکی بیر نەبوو.

..."سڵاو لە تۆش بەڕێز چۆی! پێم بڵێ تکایە حاڵت چۆنە؟"...بیانکا وتی و چەمایەوە بە بزەوە،وو شیک لە ڕەفتارەکانی سەر لێ شێواو بووە ئەوان جگە لە کۆلێژ هەرگیز هێندە جدی نەبوونە وەک ئێستا! بەڵام کاتێ نیگاکانی بیانکای بینی هەر زوو تێگەیشت کەوا بابەتەکە بەهۆی کاپتنەوەیە  بۆیە خێرا خەندەی کرد.

..." باشم بیانکا زۆر سوپاس! حاڵی تۆ چۆنە؟"...وو شیک وتی بە خەندەوە
..."کەوایە با من ئێوە تەنیا جێ بهێڵم! بە هیوای کاتێکی خۆش!"...کاپتنەکە وتی و چەمایەوە و گەڕایەوە سەر کارەکانی خۆی.

..."ببورە ئاوا ڕەفتارم کرد بەڵام لەبەر کاپتنەکەم ناچار بووم"...بیانکا وتی بەبێ چارەیەوە و نزیک کەوتەوە لە وو شیک..."کێشە نییە کارێکی باشت کرد"...وو شیک وتی بە بزەوە و بە هەمان شێوە بیانکاش بە بزەوە سەری بۆ هەژاند.

وو شیک ماوەیەکە بە بزەوە سەیری بیانکا دەکات و ئەمەش وای لە بیانکا کردووە تۆزێک نائاسودە بێت پێی بەڵام هێشتا هیچ قسەیەک ناکات و وەستاوە..."ئا ببورە فەرموو دانیشە تکایە!"...وو وتی بە شەرمەزاریەوە و دەستی بۆ کورسی بەرامبەر بە خۆی ڕاکێشا و بیانکاش دانیشت لەسەری.


وو شــــــــــــیـــــــــــــک

هێندە بە نەزانیەوە سەیرم دەکرد بیرم چوو پێی بڵێم کەوا دانیشێت و هەر ئاوا بە بزەوە سەیرم دەکرد ئەوەش مایەی شەرمەزاری بوو بۆ من کەوا بەو شێوەیە سەیرم دەکرد وەک ئەوەی هەرگیز ئەوم نە بینیبێت.

دوای ئەوەی خواردنەکانمان گەیشتن کەوا منداوام کردبوون ئێستا خەریکی خواردنیانین بە بێدەنگی،بزە لەسەر لێوانمە چونکە بیانکا دەبینمەوە دوای ئەو هەموو ماوەیە هەرچەندە لە کۆلێژ دەبینم بەڵام ناتوانم قسەی لەگەڵ بکەم و پێکەنینەکانی ببینم تەنیا دەتوانم دوورەوە سەیری بکەم کە ئەوەش بۆ من ماڵوێرانیە.


نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now