پەڕەی" پەنجا و یەکەم

781 142 284
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.

بیانکا تەنیا سەری سوڕماوە بەدیار ئەو دیاریەی کەوا خاتوو وانگ پێی دا بیر دەکاتەوە بۆچی بە ئەوی دەدات؟..."دەی بیکەوە بزانە لات چۆنە!"...خاتوو وانگ وتی بە جۆشەوە،بیانکا دەستی کرد بە هەڵدانەوەی پاکەتەکە بەڵام کاتێک ئەوە ناوەوەی بینی چاوەکانی تا دوا ئاست کرایەوە بە بینینی دیاریەکەی ناو پاکەتەکە.

..."ئای خوایە خاتوو وانگ"...بیانکا بە تاسانەوە وتی و دیاریەکەی هێنا دەرەوە..."چۆنە لات جوانە؟"...خاتوو وانگ وتی کاتێک بیانکا دیاریەکەی هێنا دەرەوە،کراسێکی شینی ئاسمانی کەوا ڕەنگەکەی وات لێ دەکات تێڕوانینێکی نەرمت بۆی هەبێت.

..."هەر چەندە دوودڵ بووم لە ڕەنگەکەی بەڵام لە کۆتایدا لەگەڵ چاوەکانت ئەوەمان گونجاند"...خاتوو وانگ وتی بە خەندەوە..."ئەوە زۆر زۆرە بۆم ناتوانم قبوڵی بکەم!"...بیانکا وتی و کراسەکەی خستەوە ناو پاکەتەکەوە،بەر لەوەی بتوانێت پاکەتەکە لە شوێنی خۆی دابنیتەوە خاتوو وانگ دەستەکانی گرت.

..."ئەوە هیچ شتێکی زۆر نییە شیرینەکەم،ئێمە کەمتەر خەم بووین بۆت و ئاگەداری تۆ نەبووین تەواوی ئەو هەموو ماوەیە! ئەمە دیاری هەمووانە بە تایبەت منداڵەکان کەوا ئێستا لێرە نین! بۆیە قبوڵی بکە دڵنیام زۆر لێت جوان دەبێت!"...خاتوو وانگ وتی و بە مێهرەبانیەوە نیگای بەخشی بە بیانکا.


"زۆر سوپاس خاتوو وانگ من ئەوە بەرز دەنرخێنم دڵنیابە باش ئاگەداری دەبم !"...بیانکا وتی بە خەندەوە و خاتوو وانگی گرتە باوەش..."شایەنتە بەڵکو زۆر لەوە زیاتریش تۆ هیچ کاتێکی ئاسانت تێ نەپەڕاند ئێستا دیاریێکی ئاوا بۆ تۆ کەمیشە"...خاتوو وانگ وتی و بیانکای گرتەوە باوەش.

وەک دایکێکی بە مێهرەبان دەستی بە قژی بیانکا دەداهێنا وەک ئەوەی جگەر گۆشەکەی خۆی بێت ئاخر ئەو دراوسێی ئەوان بوو بە نزیکەی نیوەی ڕۆژەکە بیانکا لای ئەو دەبوو قسەی بۆ دەکرد و یارمەتی دەدا ئێستا کە ئاوا بو لاوازی دەیبینێت ناتوانێت خەمی بۆ نەخوات.

دوای قسەکردنێکی درێژ و گفتوگۆیەکی گەرمی نێوان هەر سێکیان و قسەکردن دەربارەی منداڵیان و ساتە جوانەکانیان بیانکا و ئیون وو ماڵئاوایان لە خاتوو وانگ کرد و گەڕانەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بۆ شەوە کارێکی درێژ.

کــــــــــۆتـــــــــــــای هـــــــــەفــــــــتــــــــــە

شــــــــــەوی ئـــــــــاهـــــــەنـــــــگـــــــــە

بـــــــــیـــــــــــــانـــــــــــــــکـــــــــــــــا

هەمووی ئەوەی لە کۆتایدا دەبێت بی کەم کردنی سوراوەکەمە،لە کۆتایدا من ئامادەم بۆ ئاهەنگی لەدایک بوونی بلەیک گەرچی زۆر ناشمەوێت بڕۆم چونکە ئەزانم هیچ شتێک باش نابێت من ئەوە ئەزانم لە
ناخمەوە هەستی پێ ئەکەم بەڵام ناتوانم خۆم لە ئەوان بدزمەوە.

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now