پەڕەی" بیست و یەکەم

671 117 311
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ




هیچ شتێک باش نەڕۆیشت وەک ئەوەی فرمێسکەکانی بوەستێت بە خێرای مێزەکەی جێهێشت و هەڵسایەوە وو شیک ئەو دیمەنەی بینی بە خێرای هەڵسایەوە بەڵام بەڕێوبەر بەخێرای وو شیکی بانگ کرد چونکە خوێندکارێک ویستی ئەوەی هەیە وێنەیان لەگەڵ بگرێت بۆیە بەبێ چارەیەوە گەڕایەوە بەڵام چاوەکانی هەر لەسەر ئەو شوێنەیە کەوا بیناکا ڕۆیشت بۆ دەرەوە چاوەکانی هێشتا ئەو فرمێسکانە لەیاد ناکەن کەوا کەوتنە سەر گۆنا زەردەکانی ئەو هەر زوو زانی بەهۆی جۆنگکوکەوە چونکە ئەو قسەی لەگەڵ کرد و وای کرد بگریت،بیانکا خەریک بوو بەرەو دەستشۆر ئەڕۆی کاتێ یەکێک لەولاوە بە توندی قۆڵی گرت..."بۆچی دەگری؟ چی بووە؟"...تایهیۆنگ وتی و وای لە بیانکا کرد سەیری بکات،چەندە سەیرە خۆی هاوڕێکانی هۆکاری دڵتەنگی ئەو کچەن کەچی هێشتا پرای ئەوە ئەکات کەوا بۆچی ئەگریت؟ ڕەنگە هەموو ئەمانە لەژێر جڵەوی خۆیدا نەبن.


..."هیچ شتێک نییە"...بیانکا وتی و ویستی قۆڵی لە دەستی تایهیۆنگ ڕزگار بکات بەڵام وەک ئەوەی ئەوە زۆر ئاسان بێت لە دەستی تایهیۆنگ خۆت ڕزگار بکەیت..."دەستەکانی توندتر کرد و بە چاوە تیژەکانی..."پێم وتی چی بووە؟ نەوەک قسەی بێ مانا بکەیت"...تایهیۆنگ وتی و جەختی لەسەر هەر وشەیەک دەکردەوە کەوا دەیگوت،بیانکا بزەیکی کرد و بە دەستەکەی تری فرمێسکەکانی سڕی وای لە تایهیۆنگ کرد بە پرسەوە سەیری بکات..."لە هۆکاری ئەوە ئەپرسی بۆ ئەگریم لە کاتێکدا خۆت و هاوڕێ نەفرەتیەکانت هۆکارین،لە هۆکاری ئەوە ئەپرسی کەوا چی بووە لە لە کاتێکدا خۆت و هاوڕێکانت هۆکاری هەموو ئەو شتانەن کەوا بەسەری مندا دێت"...بیانکا وتی بە ڕقەوە فرمێسکەکانی خۆیان لە چاوەکانی قەتیز کردوون.


تایهیۆنگ هەر کە گوێی لە قسەکانی بیانکا بوون دەستەکانی کەم کەمە شل ئەبوونەوە لە قۆڵی بیانکا یەکەم جار بوو ڕاستی هێندە لای تاڵ بێت،یەکەم جاری بوو هێندە بە قسەی کەسێک تێک بچێت..."من هیچم نەکردووە هەموو شتێک مەخەرە ئەستۆی من"...تایهیۆنگ وتی بە ساردیەوە و دەستەکانی لە قۆڵی بیانکا بە تەواوی بەردا..."هیچت نەکردووە بەڕاستی قسەکانت زۆر بێ تاوانانە دەر ئەکەون بە پێچەوانەی کردارتەوە"...بیانکا وتی بە گاڵتەجاڕیەوە تایهیۆنگ'یش تەنیا سەیری کرد و دەستەکانی خستەوە گیرفانی بیانکا هەنگاوێک لێی ڕۆشتەوە پێشەوە..."تکات لێ دەکەم وەک مرۆڤێک ئەو داواکاریەم لێوە وەربگرە وازم لێ بهێنە هیچتر هیچ شتێکم بەرامبەر مەکە دوور کەرەوە وەک چۆن من ئەوە ئەکەم تکایە بەڕێزەکەم"...بیانکا وتی و خۆی چەماندەوە کردەکەی وای لە تایهیۆنگ کرد حەپەساو بێت،بیانکا بە خێرای هەڵسایەوە و بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشت..."شێتی گەمژە"...تایهیۆنگ وتی بە بيزاریەوە و چاوەکانی خولاندەوە ئەوێی جێهێشت.






بــــــــــــــــــــــیــــــــــــــــــــــانــــــــــــــکـــــــــــــــــا

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now