پەڕەی" چل و دووەم

627 135 316
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوە ꨄ.

چاوەکانی گێڕا بەناو ئاهەنگەکە هیچ کەسێکی نەبینی بۆیە بڕیاریدا لە
سوچێک  بوەستێت تاوەکو ئەوان'یش دێن،هۆڵە گەورەکە بە تەواوی تاریک کراوە لە هەموولایەک گڵۆپی ڕەنگاو ڕەنگ کاردەکەن و ئاهەنگەکە ڕوناک دەکەنەوە دەنگی میوزیک و گۆرانی هەموولایەک دەهەژێنێت،ڕاچڵەکی کاتێ کەسێک لە تەنیشتی وەستا ئاوەڕی بۆ دایەوە ئەوە جیمینە خەندەیان ئاڵوگۆڕکرد..."جوانتر دەردەکەوی لە هەر جارێک لە جارەکان"...بزەیەکی کەمی کرد سەیری جیمینی کرد بۆ ئەوەی سوپاسی بکات بەڵام لە ڕاستیدا ڕووی لەلای بینکا نییە بۆتە دوودڵ بوو چاوەکانی بە دەوری گێڕا ڕێک لەلای سەریەوە تایهیۆنگی بینی.

..."وات زانی ئەوە جیمینە؟"...تایهیۆنگ دوبارە چرپەی بۆ کرد و وای کرد تەزوێکی سارد جەستەی بیانکا بگرێتەوە و گرژ ببێت،تەنیا سەری بۆی هەژاند..."سوپاس"...بیانکا وتی و بزەیکی بۆ کرد،سەر لێ شيواوە نازانێت چۆن مامەڵە بکات لەوەتەی هاتونەتە ئێرەوە تایهیۆنگ ڕەفتارەکانی گۆڕاوە باشتر بڵێم لەوەتەی لە بلەیکەوە دوورە بیانکا دەترسێت،دەترسێت لەوەی تایهیۆنگ هەستی بۆی هەبێت!.


دەستپێکی ئاهانگەکە باش بوو بێ هیچ کێشەیەک کاتێ تایهیۆنگ زانی بە تەنهان هەلی ئەوەی وەرگرت قسەی لەگەڵ بکات بەڵام دواجار جیمین هات و پێی ڕاگەیاند کەوا کەسێک لێرەیە پێویستە تایهیۆنگ چاوی پێی بکەوێت و بیناسێت لە ناخەوە هەزاران قسەی دەکرد و نەفرەتی لەو کەسە دەکرد کەوا ئەو دەرفەتەی لێ سەندەوە کەوا هەی بوو بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ بیانکا بکات.

بیانکا بە بێزاریەوە چاوەکانی بەناو هۆڵەکەدا دەگێڕا تاوەکو سۆفیای بینی کەوا بەرەو ڕووی دێت..."تایهیۆنگ لەلای تۆوە وەستابوو؟"...سۆفیا بە توندیەوە بپرسی هەر زوو بیانکا تێگەیشت کەوا غیرە دەکات بۆیە بە ناچاریەوە سەری بە ئەرێ هەژاند..."ئەی بۆ کوێ ڕۆیشت ئاوا بە ڕوخسارێکی توڕەوە؟"...سۆفیا وتی ئەو زانین خواز بوو چونکە لە دوورەوە سەیری تایهیۆنگی دەکرد چاک دەیزانی کەوا ڕۆیشتنی لای بیانکا ناخۆش بوو بەلای تایهیۆنگەوە.

..."ئەو ڕۆیشت چونکە جیمین بانگی کرد بە مەبەستی ئەوەی کەسێک هەیە پێویستە بیناسێت و قسەی لەگەڵ بکات"...بیانکا بۆی ڕوون کردەوە،
گەرچی سۆفیا لە ناخەوە دەکوڵا وەک چێشتێک کەوا نزیک بێت لە ڕژانەوە بەڵام دانی بە خۆیدا گرت..."باشە کاتێکی خۆش وەرگرە بیانکاا"...سۆفیا بە بزەوە دەستێکی خستە سەر شانی..."تۆش هەروا سۆفیاا"...بیانکاش بزەی بۆ کرد، پاشان سۆفیا ڕۆیشت بۆلای هاوڕێکانی و بیانکاش ئاهێکی ئاسودەی دایەوە.


بـــــــــــیــــــــــــــــانــــــــکـــــــــــا

ئاهەنگەکە خەریکە نیوە دەبێت کەچی من هێشتا بە تەنیا وەستاوم و سەیر دەکەم،هەست بە بێزاری دەکەم چونکە کەسێک نییە قسەی لەگەڵ بکەم،تایهیۆنگ و جیمین ڕۆیشتن و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە و جۆنگکوکیش دیار نییە ڕەنگە بەدوای بگەڕێم باش ببێت،ئاهێکم هەڵکێشا و دەستم کرد بە گەڕان بە دوای جۆنگکوک بەناو جەنجاڵی خوێندکارەکان لە هەموو لایەک،دواجار ئەوم دۆزیەوە لە باڵکۆنی پێشەوەی هۆڵەکە.

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now