پەڕەی"چل و پێنجەم

656 149 285
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.

گوێم پێ نەدا و جانتاکەم گرتە شانم و دەستم کرد بە هەنگاو نان تایهیۆنگی گەمژە خەریک بوو چی بڵێیت؟..."تایهیۆنگ تۆ هەستت بۆ من هەیە؟"...بیانکا وتی لە دواومەوە،پرسیارەکەی وای کرد لە شوێنی خۆم چەق بەستوو ببم.


قوڕگم وەک ڕوبارێکی ساڵی نەهاتوو وشکە،دڵم وەن دەهۆڵێک بەرز لێدەدات،ئەو تایهیۆنگی لوت بەرزی نیشانەی ئێوە ئێستا بوێری ئاوەڕ دانەوەی نییە!..."بۆچی بێدەنگی؟ بۆ قسە ناکەیت؟"...بیانکا وتی وهەنگاوێک نزیک کەوتەوە لێم.


..."با بڕۆین نان بخۆین کات درەنگی کردووە!"...تەنیا سەرم کەمێک لار کردەوە بۆی چونکە ئێستا نامەوێت بی بینم،..."کەوایە من ڕاستم وایە؟"...بیانکا وتی و نزیک تر بۆوە.

..."لە خۆتەوە بیر مەکەوە!"...ڕووم بۆ ئەو سوڕاند ئێستا پێویستە بڕێک توند بم بۆ ئەوەی هەموو شتێک باش بکەم..."کیم تایهیۆنگ خۆت لەو جۆرە هەستانە بەدوور بگرە چونکە نێوانی من و تۆ شتێکی مەحاڵە ئەوە زۆر باش بزانە!"...بیانکا وتی بە توندیەوە و سەیری ناو چاوەکانی کردم.

بیانکا جانتاکەی گرتە شان و بەتوندی شانی بەر شانم کەوت و منی جێهێشت..."گەر ئاوا بێت چی؟"...چاوەکانم خستە سەری کاتێک هەنگاوەکانی هێواش کردەوە و وەستا بە تەواوی.

..."کارێک دەکەم کەوا بە دڵت نابێت هەرگیز!"...بیانکا وتی و ڕوخساری لار کردەوە بۆم..."هیچ شتێک ناتوانێت بەربەرست بێت لەبەردەم خۆشەویستی بیانکا گەر ئەو هەستەش ڕاست بێت ناتوانی نکۆڵی لێ بکەیت خۆشەویستی ئاوایە!"...دەستم کرد بە هەنگاو نان بۆلای.

..."تەنیا لەبیری بکە! تۆ خۆشەویستی خۆت هەیە گرینگی بە ئەو بدە!"...بیانکا وتی بە توڕەیەوە و پاشان ڕۆیشت،گەمژەی من ببینە چ فەوزایەکم دروست کرد! تەنیا هیوا دەخوازم هیچ شتێک خراپ نەبێت هەموو شتەکان بە ڕێگا ڕاست بن وەک ئەوە دەمێکە دەمێکە دەمەوێت.

پێڵاوە خلیسکانەکانم هەڵگرت و لەگەڵ جانتاکانم و بەرەو ناو هۆتێلەکە بەڕێ کەوتم،ڕێگاکە دوورە بەڵام دیمەنەکەی و بیرکردنەوەی زۆر وایان کرد کورت و ئاسان ببێت ،ئاخر گەلێک بیرکردنەوە هەن کەوا لەناو مێشکمدا خۆیان حەشار داوە زۆر شتم هەیە بۆ وتن بەڵام تەنیا جارێ ئاوا جێی دەهێڵم.

دوای ئەوەی گەڕامەوە هۆتێل و خۆم گۆڕی و کەلوپەلەکانم گەڕاندەوە جێگای خۆی و جانتاکانم کۆکردەوە بە تەواوی، ئێستا خەریکی نانخواردنم لەگەڵ بیانکا،جۆنگکوک و جیمین لە چێشتخانەی هۆتێل،ڕوخساری بیانکا ئێستا ئارامە و بزە لەسەر لێوانیێتی تەنیا هیوادارم لەبیری بکات
چونکە کاتی ئەوە نییە!.

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now