پەڕەی" چل و سێیەم

742 138 268
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.


بۆ ئێستا بە بێ دەنگی من و ئەو خەریکی ڕێکخستنی جلەکانی ئەوین،جلەکانیشی هێندە زۆر نین بەڵام پارچەیان زۆرە ئەمەش وادەکات کاتی زۆریان بوێت..."سەما کردن لەگەڵ تایهیۆنگ چێژ بەخش بوو وایە؟"...سۆفیا وتی بە پێکەنینەوە.

قسەکەی وای کرد سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری بکەم..."سۆفیا شتێکی لەو شێوەیە نییە کە بیری لێ دەکەیەوە ئەوە تەنیا شتێکی ئاساییە"...جلەکەم دایە دەستەکانی،من لە دڵی ئەو دەگەم بەڵام جگە لە ئازاردانی خۆی زیاتر هیچی دیکە ناکات..."ئەوە ڕوونە تایهیۆنگ زۆرترین گرینگی بە تۆ دەدات و قسەت لەگەڵ دەکات لە کاتێکدا سەیری من'یش ناکات"...سۆفیا وتی بە غەمباریەوە.

خودایە ئێستا من چی بکەم؟..."سۆفیا ئەوە دەزانی ئەو کارەت تەنیا خۆت ئازار دەدات؟ خۆشەویستنی تایهیۆنگ جگە لە ئازار هیچی دیکە نییە!"...دە ئاخر زۆر ڕوون دیارە تایهیۆنگ ئەوی ناوێت! بەڵام شتێک بیرم کەوتەوە! ئەی ئەو خەوتنەی ئەوان چی بوو بەیەکەوە؟ گەر تایهیۆنگ خۆشی نەوێت ئەی ئەو خەوتنە چی بوو؟..."دەزانم زۆر باشیش دەزانم بەڵام من تایهیۆنگم خۆش دەوێت گەرچی ئەو سەیری ڕوخسارم ناکات قسەم لەگەڵ ناکات بەڵام هێشت پێداگری دەکەم لەسەری وەک ئەوەی هیوایێک هەبێت بۆ خۆشویستنی من لە کاتێکدا هەرگیز ڕوو نادات"...سۆفیا وتی و سەیری جلەکانی کرد.


..."باشە گەر ڕێگام بدەی دەتوانم شتێک بپرسم؟ "...سەیری سۆفیام کردەوە ئەو'یش سەری بۆم هەژاند..."تۆ و تایهیۆنگ بەیەکەوە خەوتن لە
جاری پێشوو لە کۆلێژ وە من بینیم!، چی گەر تایهیۆنگ لەوە هەستێکی هەبێت؟ واتا خەوتنی لەگەڵ تۆ وای کردبێت هەستێکی بۆت دروست بوبێت"...برۆکانم گرژ کرد باشە ڕێی تێدەچێت گەر شتێکی لەو بابەت هەبێت!.

..."ئای خوایە بیانکا تۆ ساویلەکەی بە چ شتێک دەڵێی ئەو هەستی بۆت هەیە"...سۆفیا وتی بە پێکەنینەوە ئەو پێکەنینەی ئەو وای لێکردم بحەپەسێم لە جێگای خۆم..."بیرتە بێگومان ئێمە لە نهۆمی سەرەوەی کۆلێژ ئەو کارەمان ئەنجام دا دەزانی ئەوە بە ویستی تایهیۆنگ خۆی نەبوو واتا هۆکاری خۆشەویستی یاخود هەستێک بێت بەڵکو ئەوە بەهۆی ڕقە بوو
لەبەر تۆ! ئەو لە ڕقەوە لەگەڵم خەوت بە شێوەیەکی نائاگا!"...سۆفیا وتی.


چاوەکانم کرانەوە لە تاساندا بۆچی من؟ چیم کردووە تاوەکو ئاوا بکات؟ مێشکم خەریکە لەدەست دەدەم..."بۆچی لەبەر من؟"...ڕوخسارم گرژ کرد،نیگاکانی سۆفیا توند بوون لەسەر من..."بیانکا ئیدی ڕاستیەکان ببینە چیدی چاوەکانت پەردەپۆش مەکە! ئەوە زۆر ڕوونە کەوا بۆچی لەبەر تۆ وای کرد ئیدی خۆت لێی گێل مەکە!"...سۆفیا وتی بە توندیەوە،جانتا بەتاڵەکانی خستە سەر یەک و جلەکانمان بە جوانی لەناو دۆڵابەکەی ڕێک خست.

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now