پـەڕەی" نـۆیەم

962 159 326
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ


بیانکا بە بێزاریەوە ئاوەڕی بۆ  دایەوە..."دوبارە چی هەیە؟ یاخود بڵێم چ جۆرە بەڵایەک تۆی هێناوە بۆ ئێرە"...بیانکا وتی بە ڕەقی و ئاوەڕی بۆ دایەوە..."هاتووم تۆڵەی ئەو ڕۆژەت لێ بکەمەوە"...بلەیک وتی بە توڕەی و پشتی دایەوە بە دیواری دەستشۆرەکە دەستەکانی لەسەر سینگی لولدا و چاوەکانی بڕیە ئەوانەی بیانکا .






بـــــــــــیــــــــــــــانــــــــــکـــــــــــا

..."مەبەستت کامە ڕۆژە ئایە ئەو ڕۆژەی کەوا لەبەردەم خوێندکارەکان قسەم پێ وتی و لێمدای"...جەختم لەسەر وشەی لێدان کردەوە و سەیری ئەوم کرد بە فیزەوە .

دەربڕینی ڕوخساری گۆڕا بە تەواوی دەستەکانی لەسەر سینگی هێنا خوارەوە و برۆی لای ڕاستی بەرز کردەوە و چەندین هەنگاو نزیک کەوتەوە..."تۆ ئێستا دەتەوێت غروری من لە کەدار بکەیت بەم قسە گەمژانەیە ئەوە باش بزانە تۆ تەنیا مناڵێکی بێ کەڵکی کە جگە لە قسە هیچ شتێکی تر ناتوانی بکەیت بۆیە ئاگەدارت ئەکەمەوە لە ئێمە دوور کەرەوە"...بلەیک وتی بە چاوانێکی هەڕەشەوە و سەیری منی کرد.



من'یش بە بێ باکیەوە خەندەیکی لا لێوم بۆی کرد و هەنگاوێک لە ئەو ڕۆشتمە پێش ئێستا ڕوخسارمان لە بەردەم یەکە بە نزیکەی بلەیک تۆزێک لەمن باڵای درێژترە بۆیە تۆزێک سەرم بەرز کردۆتەوە..."سەیرکە بلەیک کێشەکە لە مندا نییە کێشکەکە لە تۆ و خۆشەیستەکەتە ئەوە ئێوەن لە یەکەم ڕۆژی هاتنم بۆ کۆلێژ بە منتانەوە گرتوە وە هەر خۆتان بوون دەستان بەم یاریە کرد ئێستاش هاتووی بەمن ئەڵێیت لە ئێمە دوور کەرەوە ئەسڵەن ئێوە لە من دوور کەنەوە خۆت ئەیبینی من کچێکم قسە لەگەڵ کەس ناکەم و هاوڕێیەتی کەس ناکەم بۆیە ئێوە بوەستن نەک من "...بە پارێزگاری کردن لە خۆمەوە وتم.




بلەیک خەندەیکی بە فیزی لە لێوەکانییەوە نەخشاند و چاوەکانی لە من بچوک کردەوە..."کەوایە مادەم ئێمە دەستمان بەم یاریە کردووە هەر ئێمەش کۆتای پێدێنینن بەڵام بەمزووانە نا چونکە زۆر شت هەن بۆ تۆڵە کردنەوە وە زۆر شت هەن کەوا چێژ بەخشن بۆ کردن لەگەڵ تۆ مناڵ "...بلەیک وتی بە خەندەوە گەڕایەوە دواوە و ڕووی کردە ئاوێنەکەو سووراوەکەی دوبارە کردەوە.



..."مەبەستت چییە لەم قسانە"...برۆکانم گرژکرد و لە ئەو نزیک کەوتمەوە ئەو'یش لێوەکانی خستە سەر یەک بۆ ئەوەی سوراوەکە جوانتر بوەستێت پاشان سوراوەکەی خستە نێو جانتاکەی و ڕووی کردە من..."مەبەستەکەم زۆر ڕوونە بۆ ئەوەی لێی تێ نەگەیت  تاوەکو تۆڵەی هەموو شتێک نەکەمەوە هەرگیزئەم یاریە کۆتای نایەت "...وتی بە فیزەوە و لە کۆتایدا فیکەیەکی لێ دا برۆکانم گرژ کرد ئەمە مەبەستی چییە.




لە دەستشۆرەکەدا سێ جێگای کردنی پاشەڕۆ هەیە وە سێ دەرگایان هەیە دوو لەو دەرگایانە بە خێرای کرایەوە ڕووم سوڕاند بۆ بینینی ئەو کەسانە بۆنگ چا و سوو یونن بە ڕوخسارێکی بە فیزەوە سەیری من ئەکەن..."سڵاو مشکی بچوک"...بۆنگ چا وتی بە گاڵتە جاڕی و پشتی دایەوە بە دیوارەکە..."ئۆی مشکی بچوک تۆ ئەترسیت"...سوو یون وتی بە شێوەیەکی درامای خۆی خەمبار نیشان دا..."مەترسە مشکی بچکۆل تەنیا تۆزێک یاری ئەکەین"...بۆنگ چا وتی چاوێکی لێم داگرت.



نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now