ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
دەرگای لۆکەرەکەم داخست،کۆلێژ هێندە زوو چۆڵ بوور جگە لە دەنگی چۆلەکە دەنگی هیچ شتێکی دیکە نایەت! لەوە بیرم کەوتەوە ٢ مانگە تایهیۆنگ و ئەوانم نە بینیوە چونکە خۆم لێ دزیونەتەوە،دەستێک بە توندی خرایە سەر لۆکەرەکەم وای کرد ڕابچڵەکم و سەیری بکەم،ئەوە بلەیکە!.
ئاهێکم دایەوە..."چیت دەوێت؟ دکت ئاوی نەخوارد بەوەی کردد زیاترت دەوێت؟"...برۆم بەرز کردەوە بۆی ئەو'یش لە وەڵامدا بزەیەکی لاری بۆ کردم،نازانم چۆن هێشتا ڕووی ئەوەی هەیە بێت و قسەم لەگەڵ بکات دوای ئەو هەموو شتەی کەوا کردی! تەنیا دەمەویت ئەوە بزانم چۆن هێندە ڕوو قایمە و هاتۆتە بەرامبەرم و بزە دەکات؟.
..."وام لێ دەکەی زیاد لە پێویست هەست بە خراپی بکەم شیرینەکەم! بۆچی تەنیا هەموو شتێک لەبیر ناکەی؟"...بلەیک وتی و هەردوو برۆکانی بۆ بەرز کردمەوە،خەندەیەکی گاڵتە جاڕانە لە سینەمەوە دەرباز بوو ئەوە زۆر بە جدی ئەم قسەیە دەکات؟ هەر زۆر بە ئاسای دێتە سەر زاری کەوا بڵێت هەموو شتێک لەبیر بکە!.
..."وەک ئەوەی هەموو شتێک زۆر ئاسان بێت لات! زۆر بە سادەی دەڵێی هەموو شتێک لەبیر بکە! وەک ئەوەی هۆکاری ئەوە نەبووین مامۆستایێکی بێ تاوانت دەکرد!تەنیا قێز دەکەمەوە لەو جۆرە خۆ بە گەورە گریت و بێ ڕوویت کەوا دێیتە بەردەم و زۆر بە ئاسای قسە دەکەیت!"...لوتم گرژ کرد بۆی!.
بلەیک ئەوەی نێو دەمی بە قوڕسی قوتدا و ددانەکانی بە قوڕسی خستە سەر یەک بە شێوەیەک دەتوانم هێڵی شەویلگەی زۆر بە جوانی ببینم،پشتێم تێی کرد و دەستم کرد بە هەنگاو نان و دوور کەوتنەوە لێی.
..."تایهیۆنگ بەمنی وت کاتێک کەوا تۆ و وو شیک زۆر لێکەوە نزیک بوون و تێکەڵ بوون بە تایبەت ئەو کاتەی بەیەکەوە ڕۆیشتنە دەرەوە ئەو سات بە ساتی ئێوەی وێنە دەگرت بە یارمەتی جۆنگکوک و جیمین هەموو شتێک باش بەڕێوە دەچوو بەڵام لەناکاوێک وەستا و وازی لە هەموو شتێک هێنا و پاشگەز بۆوە لەو پیلانەی کەوا دەمێک بوو دای ڕشتبوو بۆیە من'یش لام باشتر بوو تەواوی بکەم وەک لەوەی بە ناتەواوی بمێنێتەوە!"...بلەیک وتی.
لەگەڵ قسەکانی لە شوێنی خۆم وەستام و ئاوەڕم بۆی دایەوە،بزەی سەر لێوانی وا دەکات زیاتر لەبەر چاوەکانم ڕەش ببێت و ڕقم لێی بێت،نابێت ویژدانی هەبێت چونکە گەر هەیبێت ناتوانێت بە شانازیەوە باسی شتێک بکات کەوا بۆتە هۆی ماڵوێرانی کەسێکی دیکە!.
..."تۆ کە ئەوەندە نەگریس بیت و بە شانازیەوە باسێکی کارە قێزەونەکەت بکەیت و بزە بخەیتە سەر لێوانت ئیدی من هیچ قسەیەکەم نابێت بۆ کردن! تەنیا ئەوە نەبێت نەفرەت لە تۆ و تایهیۆنگ دەکەم و نەفرەت لەم کۆلێژە دەکەم چونکە بوە هۆی ئەوەی ئێوە بناسم و تێکەڵتان بم وەک نەفامێک!"...بە توندیەوە چاوەکانم تێی بڕی پاشان دوبارە دەستم کردەوە بە ڕۆیشتن.
YOU ARE READING
نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگ
Romanceبیانکا کاسێل بۆ بنیاتنانی داهاتووی لە زانکۆی سیئۆلی نیشتیمانی دەست ئەکات بە خوێندن... بێ ئاگا لەوەی داهاتووی لەویا لەناو ئەچێت لەلایەن شەڕانگێز ترین خوێندکاری کۆلێژەکە... کیم تایهیۆنگی زەنگین ئەکەوێتە ڕکابەری و هەڵگرتنی ڕق لە دژی بیانکای هەژار و بێ...