𝐓𝐡𝐚𝐧𝐤𝐟𝐮𝐥

178 47 47
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

گەیشتمەوە بەردەم دەرگای ماڵمان

مەبەستم گەیشتینەوە

ڕووم سوڕاندە لای و دەستم بە قسەکردن کرد

"ڕۆژێکی زۆر خۆشم بەسەر برد، سوپاس کە لەگەڵم بوویت"

"من هەموو لەگەڵت دەبم دڵنیابە، هەر کاتێک و لە هەر شوێنی ویستی شتێکت هەبوو بەمنی بڵێ"

ئەمەوێ لەرزینی خوارووی گەدەم پشتگوێ بخەم بەڵام کوڵمەکانم هاواری ڕەنگی سوور دەکەن

دەزانم ئەمە ڕستەیەکی ئاسایی بوو بەلای ئەوەوە بەڵام بەڕاستی هەستێکی نامۆم بۆ دروست بوو

چییە؟ خۆ ئەوم بەدڵ نییە

"وە… ویستم شتێکت پێبدەم"

دەستی کردە گیرفانی و دوو کاغەزی دەرهێنا، زیاتر بە بلیت دەچوو

ئەوە…!!

"دەزانیت کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو گروپی ئێکسۆ کۆنسێرتیان دەبێت منیش هەوڵم دا بۆ بەدەستھێنانی دوو بلیت"

"مــ مەبەستت چییە؟"

"ئەمە بۆتۆیە میرا'شی… قبوڵی دەکەیت ڕاستە؟ بەڕاستی ماندووبووم بۆ دەستکەوتنیان چونکە لەماوەی چەند چرکەیەک بلیتەکان تەواو فرۆشران"

"من… تەنھا…"

نازانم چی بڵێم

ئەمە شتێکی ئاسایی نییە!

تا ئێستا هیچ کەس ئەوەی بۆ نەکردووم

وە ئەو گرینگی پێدانەی…

لە لایەکی تر خواستەکانمی بەرز نرخاندوە

یەکێک لە خەونەکانمی بۆ بەدی هێنام

دڵخۆشی و پەرۆشی جەستەمی وڕووژاندوە!!

"بـ بۆچی دەگریت؟"

ها؟

دەستم لە ڕوخسارم دا بەڕاستی دەگریم!

"باشە… من بەڕاستی بۆ ئەمە سوپاسگوازی تۆم یۆنجوون نازانم چۆن چاکەکەت بدەمەوە تۆ… نازانم چی بڵێم"

"پێویست بە سوپاسکردن ناکا میرا تەنھا دڵخۆشبە و چێژ لە کاتەکەت وەربگرە… باشە؟"

سەرم لەقاند و سەیریم کرد بە زەردەخەنەوە

"وا دەکەم"

"کەوایە…"

دەستی گرتم و بلیتێکی پێدام

"دڵنیابە باش بیپارێزیت ها! دانەیەکی ترم دەست ناکەوێتەوە!"

وای کرد پێبکەنم

ئەو کوڕە…

هەموو شتێک دەکا تا دڵخۆشم بکات

"زۆر مەوەستە کەشەکە ساردە… بچۆ ژوورەوە"

"باشە… "

تا لای دەرگاکە ڕۆیشتم بەڵام

گەڕامەوە دوواوە و بەڕووی ڕۆی یۆنجوون ڕۆیشتم

هەر لەوێ مابوو و دەستی لەناو چاکەتەکی بوو

کە گەیشتم پێی خۆم بڵند کرد و ماچێکم جێھێشت لەسەر ڕوومەتی

"شەوشاد"

ئەوەم بە چرپە وت و ڕام کردە ژوورەوە پێش ئەوەی ئەو بجوڵێت

دەرگای ماڵەوەم داخست و پشتم بە دیوارەکە دا

دڵم پێشبڕکێ لەگەڵ دەهۆڵ دەکات!

وا هەست دەکەم توشی جەڵدەی دڵ بم!

دەستم خستە سەر ڕومەتەکانم و ڕامکردە ژوورەکەم

یەکسەر خۆم هەڵدا سەر بێدەکە

DING !!

سەیری مۆبایلەکەم کرد

YEONJUN 🗣️

-شەوی تۆش شاد 3>

ئای خوایە!

مۆبایلەکەم هەڵدا و بە توندی قاچم دەکێشا بە سیسەمەکە

بۆچی ئەوەندە قشتە ئەو کوڕە؟

سوێند دەخۆم تا دوو ڕۆژی تر دەکەومە داویەوە!

ئەی چی ئەگەر وابێت؟

یان هەر لە سەرەتاوە منی بەدڵ بووە؟

بەڕاستی هەوڵ دەدات لێم نزیک بێتەوە!

هەوڵ دەدا دڵخۆشم بکات و لەگەڵم بمێنێتەوە

ئەمانە مانای چیین؟

تکایە میرا بوەستە وەکو کچێکی هەرزەکار ڕەفتار مەکە

… بەڵام من ئێستا هەرزەکارم

جا چییە با وابم خۆ ئەقڵم گەوریە!

میرا بەسسە بخەوە!!

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

Another Chance | Yeonjun (S2) ✓Where stories live. Discover now