𝐅𝐢𝐠𝐡𝐭𝐢𝐧𝐠

91 28 77
                                    


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
یۆنجوون و میـرا بەیەکەوە گەیشتنـە قوتـابخانە، لەپاڵ یەکدا دەڕۆیشـتن و  قسەیان دەکرد تا گەیشتنە پۆل. لە دوای ئەوان ڕوسێـل بە هێواشی ڕێی دەکرد تا ڕووبەڕووی جۆنگسونگ بۆوە، سەری نزم کردەوە و ڕۆیشتنی خێراکرد بەڵام هەرزوو کەسێک بانـگی کرد

"شیـم ڕوسێـل"

سەری بەرز کردەوە و خەندەیەکـی بەزۆری کرد، سەیری ئەو کوڕەی کرد کە لەوەتەی هاتۆتە ئەم قوتابخانەیەوە بە دواوەیەتی.

"ئۆو- سڵاو جیسونگ"

"سڵـاو، ڕات چییە ئەمڕۆ بەیەکەوە بچینە دەرەوە"

"دڵنیـانیم... هەندێک کارم هەیە"

"دەی وەرە دڵنیـام بەدڵت دەبێت"

"سوپـاس بۆ پێشنـیارەکەت بەڵام تکـایە، ناتوانم"

جانتـاکەی توندتر گرت و سوڕاوە تا بڕوا بەڵام قۆڵی گیرا، بە ترسەوە سەری بەرز کردەوە تا ڕوخسارە سەهۆڵاویەکەی جیسونگ ببینێت

"ئەمە چەندەم جارە مـن داوای ئەمەت لێ دەکەم؟ پێت وانییە لە سنوور دەردەچیـت؟"

"قۆڵم بەردە تکایە، ئەوە ئازاری هەیە"

جیسونگ بە توندی دوو هەنگاو گەڕاوە دواوە کاتێ هەستی بەو پاڵنـانەکرد، سەری بەرزکردەوە تـا جۆنگسونگ لە نێوان خۆی و ڕوسێل ببینێـت، بە گاڵتەجاری زەردەخەنەی کرد

"واھ پاڕک جۆنگسونگ، چی دەکەیت؟"

"لە ڕاستیدا تۆ چی دەکەیـت؟ بۆچی واز لەو کچە ناهێنیـت؟"

"ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە! ئاھ- چییە دوای ئەوەی نەتتوانی میـرا ڕازی بکەی ئێستـا کچێکی ترت دەستکەوتووە؟"

مشتێکی بەهێز بەس بوو تا بکەوێـتە سەر زەویەکە وایکرد هەمووان شۆک بن و بگەڕێنە دواوە، هەرچی لـەو ڕێڕەوە بوو بە بێدەنگی سەرنجیـان لەسەر ئەو دوانە بوو

جیسونـگ خوێنەکەی سەر دەمی سڕی و هەڵسـاوە، نۆرەی ئەو بوو تا مشتێک لـە ڕوخسـاری ئەوەی تربدات و وایکرد خوێـن وەکو تاڤگە بێتە خوارەوە

هەموو شتێـک خێرا ڕوویدا تا ئەم دوانە دەست بخەنە یەخەی یەکترەوە و بکەونە گیـانی یەکتری، هیچ کـەس دڵنیـانەبوو بچێتە نێوانیـان چونکە هەردوولا زۆر توڕە دیـاربوون

بەردەوامبوون لەم شەڕە تا قوتابیـەک بڕیاریدا مامۆستـاکان ئاگاداربکاتەوە و لە هەمـان کاتدا یۆنجوون و مـیرا و چەند کەسێکی تر گەیشتن

Another Chance | Yeonjun (S2) ✓Where stories live. Discover now