𝐒𝐡𝐲

155 40 91
                                    


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

"کەمێ دوور بکەوە لێم"

"بۆچی؟"

"حەز ناکەم سەرنجمان لەسەر بێت"

"یاھ… دەی میرا خۆ بە نھێنی ژوان نابەستین گەر سەرنجی بدەن چ کێشەیەکە؟"

"بە ڕاستی دەبێ ئەم قسەیە بکەم؟ من شەرم دەکەم یۆنجوون!"

سەیری ئەوم کردەوە تا کاردانەوەی بزانم بەڵام تەنھا بینیم بە خەندەوە وەستابوو سەیری دەکردم، نازانم هۆکارەکە چی بوو بەڵام منیش خەندەیەکی بچووکم لە بەرامبەردا

دەی ئیتر… ئەوم خۆشدەوێت ناتوانم لەگەڵ بینینی ڕوخساری خۆم بگرم و کاردانەوەم نەبێت

هەستێکی خۆشە کاتێک دەزانیت کەسێک بە ڕادەیەکی زۆر خۆشی دەوێیت و گرنگیت پێ دەدا -

هەستم بە گەدەم کرد وەک بڵێی سەراوژێر بوو کاتێک یۆنجوون لێم نزیک بۆوە و ماچێکی لەسەر ڕوومەتم جێھێشت… تەزویەکی کەم بە پشتم تێداپەڕی کاتێ هەستم بە نەرمی لێوی کرد لەسەر ڕوخسارم

هەناسەیەکی قوڵم داوە کاتێک هەستم کرد ڕوخسارم سوور هەڵگەڕاوە

دواتر خۆم بینیەوە دەستەکانم لەنێو ئەوانەی یۆنجوون بوون، تێبینیم کرد هەندێ قوتابی سەیریان دەکردیان کاتێ بەلاماندا تێدەپەڕین

"با بڕۆین"

سەرم لەقاند و لە کۆتاییدا گەیشتینە ناو بینای قوتابخانە، بەیەکەوە ڕۆیشتینە پۆل و ئەمجارە هەموو قوتابیەکان بەیەکەوە سەیریان کردین، سەرەتا ویستم دوورکەومەوە لە یۆنجوون بەڵام زوو پەشیمان بوومەوە و بە بڕوا-بەخۆ بونەوە هەنگاوەکانم تەواوکردن و گەیشتمە لای مێزەکەم

بەر لەوەی جانتاکەم دابنێم سەیری ئەو لایەم کرد کە هەستم کردبوو یەکێک بە تیژی سەیرمان دەکرد

ئەوم گرت کە بە توڕەییەوە سەیری دەکردین، چاوەکانی لەمنەوە بۆ یۆنجوون دەگواستەوە وەک بڵێی ئامادەیە لەهەر چرکەیەکدا بتەقێتەوە

لە دواجاردا کە سەیری کردین زەردەخەنەیەکی بە فیزم نیشاندا، نازانم هۆکاری توڕەبوونەکەی دایۆن چییە… ئەو هاوڕێی کۆنی من بوو و لە هەمان کاتدا هاوڕێی یۆنجوونە

هۆکارێکی تەواو نادۆزمەوە بۆ ئەم هەڵچوونەی، بەهەرحاڵ هێشتا ئەو کاتەم بیر نەچوو کە لەسەربانەکە چۆن باسی دەکردم

بە پێچەوانەی باهی کە هەمیشە نەرم و لەسەرخۆبووە و ئەوەتا ئێستا بە زەردەخەنەیەکی بچووکەوە سەیرمان دەکات

نازانم هۆکاری ئەم ڕقەت چییە دایۆن… بەڵام دڵنیام ڕۆژێک ئاشکرا دەبێت

"میرا~" سەیری یۆنجوونم کرد و چاوەڕێ بووم قسە بکات

"ئەو کوڕەی دوێنێ تۆی هێنا براکەت بوو ئەوەم زانی، چی دەربارەی کوڕەکەی تر؟ قژ زەردەکە دەڵێم چی تۆیە؟"

"سونگھوون؟ هیچی من نییە تەنھا هاوڕێی براکەمە"

"هەست دەکەم ئەو ناوەم لە شوێنێک گوێ لێبووە، بەهەرحاڵ بۆچی لەماڵی ئێوە بوو؟"

"نازانم براکەم تەنھا پێی وتم لێرە دەبێت، بەڵام ئاساییە ئەوان هاوڕێن"

"تێگەیشتم… باشە تۆ زۆر تێکەڵی مەبە"

لەبەرامبەردا زەردەخەنەیەکم کرد، ئەو غیرە دەکات؟


'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

یەکێ پێم بڵێ من بۆ پاڕت پۆست دەکەم؟ 💀

لـۆ سبەی یەک کۆمەڵ واجبم هەیە کەچی وا خەریکی مۆبایـلم ئاخخخ شعور لە چێندەری؟

ئەنی وەی پاڕتەکە کورت بوو ئای نۆو بەس زوو پۆستم کرد ئیدی ئەوها

بـای

خۆشمەوێـن 🫂🤍

خۆشمەوێـن 🫂🤍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Another Chance | Yeonjun (S2) ✓Where stories live. Discover now