༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
منـداڵینە دەمەوێ شتێکتـان پێ بڵـێم"
لە نانخواردن وەستـاین و سەرنجمـان خستە سەر باوکم
"گەر ئاگاداربن ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستـا کەوتووبومە ژێر قەرز، بەڵام سوپاس بۆخوا توانـیم بەسەریدا زاڵ بـم و ئیتر باری داراییـمان ئاسایی دەبێتەوە"
"سوپـاس بۆ خوا"
دڵخۆشبووم بەو هەواڵە، ترسام گەر بارودۆخمان خراپتـربێت ناچاربـین خانوەکە بفرۆشیـن، هەر خۆی ئەم ماوانە باوکم بەپێی پـێویست ماندووە بووە و براکەم لەبەر ئەم هۆیـە زانکۆکەی گواستـەوە
"لەڕاستیدا... نەمدەتوانی بەسەر ئەمەدا زاڵبم بەبـێ هاوڕێکەم، هاوڕێیەکی کۆنمە لە ڕۆژانە قوتابخانەوە دەیناسم بەڵام ئەو ئێستـا کۆمـپانیای خانووبەرەی هەیـە هەربۆیە داوام کرد خۆی و خێزانەکەی ئێوارەیەک لە ماڵی ئێمە داوات"
"کارێکی چاکت کردووە ئازیزم، چ کاتێک دێـن؟ با بۆ ئەو کاتە شتێکی بەتـام ئامادەبـکەم"
"مـن بۆ ئەمە دووبارە قسەی لەگەڵ دەکەمەوە"
"بـاشە"
گفتوگۆکە زیاتر درێژەی کێشا و هەمووان قسەیان دەکرد، بـە هەلم زانی تا مـنیش ئەو بابەتە بکەمە و ڕای ماڵەوە وەرگرم
"دایکـە، باوکە"
"بـەڵێ شیرینەکـەم"
"چەند ڕۆژێک بەر لەئێستـا لە فرۆشتگایەک ڕیکلامێکی کارم بینی، زۆر دوور نییە لێـرەوە بۆیە بیرم کردەوە گەر مـنیـش کار بکەم"
"بۆچی دەتەوێ کار بکەیـت ئازیـزم؟"
"تەنھـا حەز دەکەم، دەمەوێ لە ئێستـاوە لەسەر پێیەکانی خۆم بوەستـم هەم ئەمە دەبێـتە ئەزمونێکی نـوێ"
"زۆر باشە کەوایـە، تۆ چی دەڵـێی میـۆنگی؟"
"مـن ناڕەزایـیم نییە"
YOU ARE READING
Another Chance | Yeonjun (S2) ✓
Romance| وەرزی دووەم | هیچ هیوایەک هەیە بگەڕێینەوە لای یەکتری یان چیڕۆکەکە کۆتایی هات؟ چارەنوس هەلێکی تر بە لیی مـیرا و چۆی یۆنجوون دەدات تا درێژە بە چیڕۆکی خۆشەویستیـان بدەن ژانەر: درامی، ڕۆمانسـی، خەیـاڵی ⁍ دەستپێکردن: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ⁍ کۆتایی هاتووە...