༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
"سوپـاس"
خواردنەوە وزە بەخشەکەی لە خۆشەویستەکەی وەگرت و بەردەوامی دا بە سەیرکردنی گۆڕەپانەکە، بە دوای شوێنێکی ئارام دەگەڕان تا دەربارەی هەندێ شت گفتووگۆ بکەن
یان باشتر بڵێین یۆنجوون هەندێ شتی هەبوو بۆ باسکردن
"کەواتە... ئەو کچە بوو؟"
"ئهـم، ئەو کچی پورمە، لە ئوسترالیاوە هاتوون"
"لێت نەپرسی بۆچی وێنەی تۆی بەکارهێناوە؟"
"هێشتا نـا، بەڵام دڵنیام لەگەڵ جۆنگ سونگ قسەدەکەن و لە کۆتاییدا منیش ئەوە دەزانم"
بێدەنگی باڵی کێشا بەسەر هەردوکیان، مـیرا چەندین پرسیاری هەبوو دەربارەی یۆنجوون، دەربارەی خێزانەکەی بەڵام تەنھا بێدەنگ ماوە، دەترسێ لەوەی قسەیەکی هەڵە بکات و یۆنجوون خەمبار بێت
سەرنجی خستە سەر کچەکە کە خەیاڵی ڕۆیشتـووە، زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد کە بیری کەوتەوە ئەوان ئێستـا خۆشەویستی یەکترن
ئەوان لێرەن بۆ یەکتری...
"بیـرتە..." یۆنجوون بێدەنگیەکەی شکاند" ئەو کاتەی نێوانمان باش نەبوو، چاوەڕێی هەنـگاوێکی منت دەکرد بەڵام بێ هیوام کردی، دەتوێ بزانی بۆچی بەو شێوەیە دوورکەوتمـەوە؟
"دەمەوێ بـزانم ئەگەر تۆ ئامادەبـی بۆمی باسبکەی"
"ئەوکاتە... دایک و باوکم سەردانـیان کردم"
"ئایـا... ئەوە شتێکی خراپە؟"
"ئـھـم"
*گەڕانـەوە بـۆ ڕابـردوو*
Yeonjun's P.O.V
بە توندی مۆبایلەکەم لەناو دەستـم گوشی، ئەمویست بوێریم کۆکەمەوە تا بچمـە لای و هەموو شتێک ئاشکرا بکەم، بـەڵام ئەو زۆر شکاو دیاربوو
YOU ARE READING
Another Chance | Yeonjun (S2) ✓
Romance| وەرزی دووەم | هیچ هیوایەک هەیە بگەڕێینەوە لای یەکتری یان چیڕۆکەکە کۆتایی هات؟ چارەنوس هەلێکی تر بە لیی مـیرا و چۆی یۆنجوون دەدات تا درێژە بە چیڕۆکی خۆشەویستیـان بدەن ژانەر: درامی، ڕۆمانسـی، خەیـاڵی ⁍ دەستپێکردن: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ⁍ کۆتایی هاتووە...