پێکەنین و پێتـان سەیر بوو چۆن میرا، هیسینگ و جیۆنگئـینی لێ تێکەڵبوو... کەواتە بفەرموون با سەر لە ئێوەش تێکـبدەم 💅✨༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
" کەواتە تۆ خوشکی بچوکی دایـۆنیت، ڕاستە؟ کیم نایۆن "
" بەڵێ ئەوە ڕاستە "
" لە لایەن قوتابخانەوە پەیوەندیمان پێوەکرا کە گوایە قوتابیەک دەیەوێت هەوڵی خۆکوشتن بدات بەڵام بەر لەوەی ئێمە بگەین خۆشبەختانە پاشگەز بۆتەوە. دەکرێ پێم بڵێی گەر خوشکەکەت هەر کێشەیەکی هەبووبێت؟ "
" نـازانم... ئێمە بەڕاستی بەیەکەوە باشبـووین بەڵام بەم دواییانە دایک و باوکـم ڕەفتارەکانیان زۆر گۆڕا بەرامـبەر خوشکەکەم، ئەوان تەنھا دەستیـان کرد بە گرنگی دان بەمن و چیتر وەکو جاران کاتیـان بۆ خوشکەکەم تەرخان نەدەکرد. بەمەش خوشکەکەم هەڵسوکەوتی گۆڕا بەڵام ناحەقی نییە ئەو بەڕاستی بە بەربەستێکی دەروونی سەخت تێدەپەڕی... تەنانەت ئەو دەستیکرد بە ڕقلێبـوونەوە لەمـن و نێوانمان وەکو جاران نەما"
"کەی دایک و باوکت دەستیان کرد بە ڕق لێبوونـەوە لە دایۆن؟"
" پێموابـێت دوای دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ بوو "
" ئایا هۆکارەکەی نازانی؟ "
" دڵنـیانیم "
" چی دەربارەی ئەو قوتابیـانەی لە سەربانەکە بوون؟ تۆ ئەوانت دەناسی؟"
" یەکێـکیـان هاوڕێی مـن بوو ئەوانی تر هاوڕێی خوشکەکەم... بەڵام کچێک پێم وابـێت ناوی مـیرا بوو، ئەو خۆشەویستی یەکێ لە هاوڕێکانی خوشکەکەم بوو کە خوشکەکەم کڕەشی لەسەر هەبوو "
" کەواتە خوشکەکەت کڕەشی لەسەر هاوڕێ کوڕەکەی هەبوو، بەڵام ئەو کوڕە خۆشەویستی هەیـە؟"
" بەڵێ "
" ئایا بەهەرجۆرێک بیردەکەیـتەوە گەر پەیوەندی ئەم دوانە کاریگەریان لەسەر خوشکەکەت هەبـێت؟"
" بـاشە... ئەوەیـان کەمێ سەیرە بەڵام خوشکەکەم هەرگـیز نەیویستووە نێوانی دووکەس تێکبدات بەڵام ئەمڕۆ زۆر نامۆ بوو، ئەو تەنھا بیری لە یەک شت دەکردەوە ئەویش خۆشەویستی یۆنجوون بوو "
"یۆنجوون؟ کوڕە هاوڕێکەی دایۆن؟"
"بەڵێ"
"زۆر باشە.. سوپاس بۆ قسەکانت نایۆن. تۆ دەتوانیت ئێستـا بڕۆیتە لای خوشکەکەت "
" باشە جەنابی ئەفـسەر "
کافتریای نەخۆشخانەی جێھێشت کە کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلـیس دەربارەی دایـۆن قسەیان دەکرد، هەنگاوەکانی بەرەو بەردەم پەنجەرەی ژوورێک ڕۆیشت
YOU ARE READING
Another Chance | Yeonjun (S2) ✓
Romance| وەرزی دووەم | هیچ هیوایەک هەیە بگەڕێینەوە لای یەکتری یان چیڕۆکەکە کۆتایی هات؟ چارەنوس هەلێکی تر بە لیی مـیرا و چۆی یۆنجوون دەدات تا درێژە بە چیڕۆکی خۆشەویستیـان بدەن ژانەر: درامی، ڕۆمانسـی، خەیـاڵی ⁍ دەستپێکردن: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ⁍ کۆتایی هاتووە...