༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
مـیرا!""سڵـاو جۆنگسونگ"
"سڵاو، ئایا باشیـت؟"
"ئھم بەڵێ سوپـاس
"زۆر بـاشە... پرسیارێـکم هەبوو"
"فەرموو"
"دەربارەی ئەو کچـە... ڕوسێـل... ئـایا قسەت لەگەڵی کردووە
"بەڵـێ، بە داخەوە ئێمـە لەهەمان ماڵدا دەژیـن بۆ هەموو ڕۆژ یەکـتری دەبین و قسەمان کردووە"
"بەڕاستـی؟ بوەستە- بۆچی لە هەمان ماڵدان؟"
"ئـەو کچی پورمە لە لای باوکمـەوە، تازە لە ئوستڕالیـا گەڕاونەتەوە گەر بزانی. هەربۆیە تا خانویەکیـان دەست دەکەوێ لە ماڵی ئێمەن"
"تێگەیشتـم، کەوایە دەربارەی وێنـەکە قسەتـان کرد؟"
"ئھم، ئەو پێی وتـم کە وێنەی مـنی بەکارهێنـاوە چونکە وا بیری کردۆتـەوە من جوانـم و بەو شێوەیە دەتوانێـت قسەت لەگەڵدا بکات"
"کەوایە ئاوا؟ سەیرە، ئەو خۆی کچێکی جوانە بۆچی ئـەو کارەی کردووە"
زەردەخەنەیەکـی شەیتـانیم کرد... ئەو وتـی جوان؟ دەکرێ...؟
"تۆ ئەوت بەدڵە؟"
"چـی؟ نەخێر بەهیچ شێوەیەک"
"بەڵێ بەڵێ ئەبـینم"
دەکرێ جۆنگ سونگ، روسێـلی بەدڵـبێت بەڕاستـی؟ بەو شێـوەیە ڕەنگـە هەستەکانـی بەرامبەر من نەمـێنن... دەربارەی ئەوەی منـی بەدڵە گەر کچێـکی تـر بناسـێت ئەگەری هەیە پەیوەندی ببەستێـت
"مـیرا یەکەم وانە چیـت هەیە؟"
"پێم وابێـت ئینگلیزیـە"
"بەڕاست؟ من کیمیـام هەیە ئەم وانەیە دەچینە تاقیگە"
"خۆزگەم بەخۆت!"
YOU ARE READING
Another Chance | Yeonjun (S2) ✓
Romance| وەرزی دووەم | هیچ هیوایەک هەیە بگەڕێینەوە لای یەکتری یان چیڕۆکەکە کۆتایی هات؟ چارەنوس هەلێکی تر بە لیی مـیرا و چۆی یۆنجوون دەدات تا درێژە بە چیڕۆکی خۆشەویستیـان بدەن ژانەر: درامی، ڕۆمانسـی، خەیـاڵی ⁍ دەستپێکردن: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ⁍ کۆتایی هاتووە...