𝐋𝐨𝐧𝐞𝐥𝐢𝐧𝐞𝐬𝐬

185 45 86
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺


"دەکرێ بزانم بۆچی خۆت بەدوور دەگریت؟"

باھی تەواوی کاتەکە دوام کەوتبوو، دایۆنــ'ـیش بەهەمان شێوە بەڵام ئێستاکە هەست بەوە دەکەم ئەو زۆر ساردترە

ئێ بێگومان ناچار نییە خەندە بەرامبەر کەسێک بکات کە خۆشی ناوێت!

ئەوانم ئیھمالکرد و لای نیکی دانیشتم لە پۆلەکە، وانەی ئینگلیزی'مان هەیە و ئێستا لەگەڵ ئەوان لەیەک پۆلم

تەواوی هەفتەی ڕابردوو خۆمم لێیان دوورخستەوە بە بیانووی جیاواز… تەنانەت نازانم چۆن بێزار نابن ئەوەندەی دوام بکەون، خۆ من گەر کەسێکم بەدڵ نەبێت هەر سەیریشی ناکەم جا گرنگی پێبدەم بە ڕۆڵگێڕان؟

مایەی گاڵتەجاڕییە

"نیکی… دەتوانم من لای میرا دابنیشم؟"

خۆم ماندوو نەکرد بەوەی سەیربکەم کێ قسەی کرد، یۆنجوون بوو

بەر لەوەی نیکی وەڵام باتەوە قۆڵیم گرت

"نەخێر"

ڕێگەم نەدا نیکی بڕوا، هەستم بە سەیرکردنەکانی یۆنجوون کرد

"میرا پێویستە قسەبکەین"

"دواتر"

"وتم، دەمەوێ، قسەبکەین!"

جەختی لەسەر وشەکانی کردەوە

وا پێدەچوو توڕە بێت بەڵام بە جەهەندەم گرنگی پێ نادەم!

"لیـی میرا"

"بێزارم مەکە… کەمێکی تر مامۆستا دێت"

"تۆ تێناگەیت؟ دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم! زمانێکی تر دەزانیت تا بەوە لەگەڵت بدوێم؟"

Another Chance | Yeonjun (S2) ✓Where stories live. Discover now