༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
" سڵاو "
چوومە ناو فرۆشتگاکەوە و سەیری دەوروبەرم کرد، بۆ ئەو کوڕە دەگەڕام کە لێرە کاری دەکرد
" سڵاو، پێم وابوو پەشیـمان بوویتەوە لە کارەکەت "
بە نامۆیی سەیری کاشێرەکەم کرد، ئایا من دەناسێـت؟
" ببورە؟ "
" تۆ ئەو کچە نەبووی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا هاتـی بۆئەوەی کاری نیوە دەوامی بکەیت؟"
" بەڵێ بەڵێ ئەوە من بووم، بەڵام چاوم بۆ کاشێرەکەی تر دەگێڕا "
" چی؟ ڕەنگە هەڵەبیت چونکە تەنھا من کاشێرم لێرە "
"نەخێر هەڵە نیم! تەنانەت ناوی خۆی پێگوتم.. ئەو وتی ناوم... هیسـینگە "
" ڕەنگە لێت تێکەڵبووبێت ببورە، بەهەرحاڵ ئایا هێشتا دەتەوێ کارەکە بکەیت؟ "
بە خێرایی سەرم بە بەڵێ جوڵاند، باشە من دڵنیام ئەوە هەمان ئەو کەسە نییە کە من قسەم لەگەڵی کرد، ئەو ناوی هیسینگ بوو بە تەواوی شێوەی جیاوازبوو لەو کوڕە
" بەهەرحـاڵ ناوی منت بیرماوە؟ من یانگ جیۆنگ ئینم "
"بەڵێ بەڵێ بیرم ماوە "
درۆم کرد، هەرگیز گوێم لەو ناوە نەبوو و نایناسم بەڵام بەهەرحاڵ ڕەنگە بیرکردنەوەکانم تێکچووبـن، پێویست دەکا دکتۆر ببینم؟
" کەواتە با دەست بەکاربین خاتوو میرا "
جانتا و چاکەتەکەم دانا و کڵاو و چاکەتی تایبەت بە فرۆشتگاکەم لەبەرکرد، جیۆنـگئین کارەکانی فێردەکردم و شتەکانی بۆ ڕوون دەکردمەوە. با دانی پێدابنـێن ئەو کـیوت بوو- لەکاتی زەردەخەنەکردن چاڵەکانی بەدیـاردەکەوتن
پێم وابێـت هاوتەمەنـین، قسەکردن لەگەڵی چێژبەخش بـوو، بەهەرحـاڵ پێی وتـم ڕۆژانە شەش کـاتژمێر کاردەکەم بەڵام موچەکەم کەمێ کەمتر دەبێت بەراورد بەو کارمەندی دوانزە کاتژمێر کـار دەکات
کاتی کارکردنی ئەو تەواو بوو و مـنیش لە فرۆشتگـاکە تەنھا مامەوە، بەڵام ئەوەندە ئاسان نەبوو کە بیرم لێدەکردەوە، زوو زوو موشتەریـەک دەهات و دەبوو خزمەتی بکەم، ڕێکخسـتنی کەلوپەلەکان و سەرژمێریکردنیـان
دڵنیـابم لەوەی هیچ زەرەرێک بە فرۆشتگاکە نەگـات و لیستی شتومەکەکان بنوسم کە داواکاریان زۆر لەسەرە یان هەر شتێکی تر
YOU ARE READING
Another Chance | Yeonjun (S2) ✓
Romance| وەرزی دووەم | هیچ هیوایەک هەیە بگەڕێینەوە لای یەکتری یان چیڕۆکەکە کۆتایی هات؟ چارەنوس هەلێکی تر بە لیی مـیرا و چۆی یۆنجوون دەدات تا درێژە بە چیڕۆکی خۆشەویستیـان بدەن ژانەر: درامی، ڕۆمانسـی، خەیـاڵی ⁍ دەستپێکردن: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ⁍ کۆتایی هاتووە...