تکایە ئەگەر بەشی یەکەمی کتێبەکەت نەخوێندۆتـەوە بڕۆ بیخوێنەوە! ئیشی تەنها نیو کاتژمێرە
༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
کاتێ دەکەویتە باری شۆک بوونەوە و مێشکت توانای قبوڵکردنی ڕاستیەکانی نابێت، جەستەت ئیفلیج دەبێت و ناتوانی پەنجەیەکیشت بجوڵێنی
بیلبیلەی چاوەکانت فراوان دەبێت و لێدانی دڵت نزم دەبێتەوە و ئۆکسجین کەمتر دەچێتە سیەکانت
وام بەسەر هات کاتێ جەستە بێ ڕۆحەکەی ئەوم بینی، لەشیان بە پەڕۆیەکی سپی داپۆشیبوو، ڕوخساریشی بە هەمان شێوە ڕەنگی سپی هەڵگرتبوو، لێوە جوانەکانی مۆر ببوونەوە
نەمدەتوانی ئەو چاوانە ببینم کە دڵیان دزیبووم، ئەو دەنگەی دەبووە هۆی دڵخۆشبوونم چیتر نەدەهاتەوە بەر گوێم، هەستم بە دەستلێدانەکانی نەدەکرد تەنھا وەک بەفر ساردبوو
کەوتمە سەر ئەژنۆ لە بینینی ئەو بەڵایەی بەسەرم هاتووە، دەمویست شتێک بدرکێنم بەڵام دەنگەژێیەکانم توانایان نەبوو، چیتر نەمدەتوانی بەرگەی ئەوە بگرم
چاوەکانم بە توندی داخست
~~
لەگەڵ گەرمی ژوورەکە و دڵۆپی ئەو ئارەقانەی بە لەشمدا دەهاتنە خوارەوە بە ئاگا هاتم، بە قورسی هەناسەم دەدا تەنھا گوێم لە هەنسکەکانی خۆم بوو
خەونەکەم… یۆنجوون… ئەو بوو
ئەو مرد- نا! ئەو نەبوو، ئەوە تەنھا خەونێک بوو میرا!
دەمویست ئارام ببمەوە بەڵام جەستەم دەلەرزا لە ترسا، چی ئەگەر شتێکی بەسەر هاتبێ؟ تەنھا بە بیرکردنەوە لەوە فرمێسەکەکانم ڕێچکەی خۆیان گرت، دەبێت ئەو سەلامەت بێت، گەر نا دەمرم
گڵۆپی تەنیشت جێگاکەم هەڵکرت و بە قورسی توانیم کاتەکە بخوێنمەوە، چوار و چەند خولەکێکی بەیانی بوو، مۆبایلەکەم هەڵگرت و چوومە بەشی پەیوەندیەکان
YEONJUNI
یەکسەر پەیوەندیم پێیوە کرد، خولەکێکی تەواو وەستام بەڵام هەڵی نەگرت، دووبارە پەیوەندیم پێوە کرد زەنگەکە دەڕۆیشت بەڵام وەڵامی نەدەداوە، ترس جەستەمی خوارد ئەی هاوار بۆچی وەڵامی نییە
جارێکی تر و پەنجەم نا بە پەیوەندیکردن هەڵی گرت
"سـ-ـڵاو؟"
ئەوەی ناو دەمم قوتداوە دەنگی زۆر گڕ بوو، هەناسەیەکم هەڵکێشا
"یۆنجوون تۆ باشیت؟"
YOU ARE READING
Another Chance | Yeonjun (S2) ✓
Romance| وەرزی دووەم | هیچ هیوایەک هەیە بگەڕێینەوە لای یەکتری یان چیڕۆکەکە کۆتایی هات؟ چارەنوس هەلێکی تر بە لیی مـیرا و چۆی یۆنجوون دەدات تا درێژە بە چیڕۆکی خۆشەویستیـان بدەن ژانەر: درامی، ڕۆمانسـی، خەیـاڵی ⁍ دەستپێکردن: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ⁍ کۆتایی هاتووە...