چاو کردنەوە

49 3 1
                                    

تاتسکی: دایکە، باوکە، داوای لێبووردن دەکەم

~پێش چەندان مانگ~

*تاتسکی لەسەر سیسەمێکی نەخۆشخانەیەک چاوی کردەوە*

تاتسکی (بە دەنگێکی هێمن): من لە کوێم؟، ئایا ئێرە نەخۆشخانەیە؟

*کچێک لەسەر کورسیەکی ژوورەکە هەستایە سەرپێ*

کچەکە: تۆ هۆشت هاتەوە؟، هەموومان نیگەرانی تۆ بووین!

تاتسکی: مەبەستت لە هەمووتان چییە؟، خۆ من هێندە کەسێکی بەناوبانگ نەبووم

کچەکە: قسەی لەو جۆرە مەکە، هێشتا کەسانێک ماون نیگەرانت بن، تۆ ماوەیەکی زۆرە لە نەخۆشخانە بێ هۆشی

تاتسکی (لە ناخی خۆی): ئەو کچە باسی چی دەکات؟، لە ڕاستیدا ئەی خۆی کێیە؟ من پێشتر هەرگیز ئەو ڕووخسارەم نەبینیوە، دەکرێت پەرستارێک بێت؟، ن..نا نەخێر، جلوبەرگی ئەو لە هی پەرستار ناچێت...

کچەکە: بیر لە چی دەکەیتەوە؟

تاتسکی: هیچ شتێکی گرنگ نیە، دەتوانیت پێم بڵێیت کە من چەندێکە لە نەخۆشخانەم؟

کچەکە: ساڵێک، نا نەخێر، تۆ ساڵێک و ٧ مانگە لە نەخۆشخانە بە بێ هۆشی ماویتەتەوە!

تاتسکی (بە دەنگی بەرز): هااااااا؟!، بەرواری ئەمڕۆ چەندە؟

کچەکە: بەرواری ئەمڕۆ، ١٥ی مانگی ٩ لە ٢٠٢٣

تاتسکی: نـ...نا ناکرێت! من ئەو هەموو ماوەیە چۆن بەو جۆرە بێ هۆش ماومەتەوە؟، دوو ساڵی خوێندنم ڕۆیشتووە!

کچەکە: دکتۆرەکان وتیان بەهۆی شۆکێکی گەورەوە بەو جۆرەت لێ هات، بەڵام بەئاگا هاتنەوەت زۆر لەوە زیاتری پێچوو کە بیریان لێدەکردەوە، لەبەرئەوە هیوایان پێت نەمابوو

تاتسکی: شـ..شۆک!؟

کچەکە: لەبیرت نایەت؟

*لەپڕێکدا تاتسکی خەمێکی گەورە دایگرت*

کچەکە: تۆ باشیت؟ ئایا شتێکی ناخۆشت بیرکەوتەوە؟

تاتسکی: بـ.بـ..باوک و دایکم!

کچەکە: چی دەربارەی ئەوان؟

تاتسکی: هەموو شتێکم بیرهاتەوە، کۆتا جار ڕۆژی لەدایکبوونی من بوو، بەڵام وادیاربوو بەهۆی سەرقاڵیەوە دایک و باوکم لەبیریان نەمابوو بۆیە من زۆر تووڕە بووم و هاوارم کرد بەسەریاندا، من داوای دیاریم لێکردن وەک منداڵێکی بچوکی نەفرەتی......

*تاتسکی بە خێرایی هەناسەی دەدا*

کچەکە: ئارامبەوە، ئەوە هیچ هەڵەی تۆی تێدا نەبووە

تاتسکی: تۆ ئەوە چۆن دەزانیت؟ ئایا ئەزانیت کە من چ هەڵەیەکم کرد؟، نەفرەت لە خۆم و ویستەک....

/پەرستارێک هاتە ژوورەوە/

پەرستار: ئای خوایە، نەخۆشەکەمان هۆشی هاتۆتەوە

کچە نامۆکەWhere stories live. Discover now