فیستیڤاڵی قوتابخانە

8 2 0
                                    

|ژووری میوزیک|

تاتسکی: تۆ بانگی منت کردبوو سێنسێ؟

کاوری: بەڵێ

تاتسکی: کەواتە فەرموو

کاوری: لەڕاستیدا شتێکی گەورە نیە، تەنها ویستم بلیتی ئاهەنگێکی میوزیکیت بدەمێ کە خۆم و هاوسەرەکەم بەڕێوەی دەبەین

تاتسکی: بەڵام بۆ لەو هەمووەدا من؟

کاوری: ئەمڕۆ ئاشیتۆ کاغەزی گواستنەوەکەی هێنا و بەمزووانە لێرە نامێنێت وە سۆرا هێندەی ئێوە کاریگەر نەبوو تا بانگهێشتی بکەم ئەوانی تریش قوتابی من نین، لەژێردەستی مامۆستاکەی تردان، لەبەرئەوە دڵخۆش دەبم ئەگەر بێیت

*کاوری دوو بلیتی دا بە تاتسکی*

تاتسکی: بەڵام ئەوە دوو بلیتە

کاوری: بەڵێ، بۆ خۆت و ئەو کەسەی لەگەڵ خۆتدا دەیهێنیت، جا هەر کەسێک بێت

تاتسکی: باشە وەریدەگرم، بەڵام دڵنیا نیم کە دێم یاخود نا بەهەرحاڵ سوپاس

کاوری: شایەنی نیە، ئاهەنگەکەش ڕۆژی ١٨ی ١٢ ئەنجام دەدرێت، تا ئەو کاتە بیری لێبکەوە ئەگەر نەشهاتیت کێشە نیە

تاتسکی: گەر کاری ترت نیە دەڕۆم

کاوری: باشە، دەتوانیت بڕۆیت

*تاتسکی لە ژوورەکە چووە دەرەوە*

تاتسکی: ئێستا کە بڕە پارەکەم وەرگرتووە نازانم چۆن خەرجی بکەم، نا نەخێر، پێویستی دەستی پێوە بگرم و چیتر پارەکانی چیکا بەکارنەهێنم، هەوڵ دەدەم کارێکیش بدۆزمەوە چونکە پارەکە هێندە زۆر نیە تا ماوەیەکی درێژ پێم بمێنێت

*دەرکەوتنەوەی چیکا هاتەوە بیری تاتسکی*

تاتسکی: ئەبێ ئەو بۆچی ڕایکردبێت؟، ئایا لەدەستی من ڕادەکات؟، شتێکی هەڵەم کردووە؟

"کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە"

|خواردنگەی مۆچیزۆ|

مۆچیزۆ: من هەڵەم یاخود ئێرە بووەتە شوێنی کۆبوونەوەتان؟

یامی: بۆ پێت ناخۆشە؟

سۆرا: گەر لات ناخۆشە نایەینەوە

مۆچیزۆ: ئێوە پارەی خواردنی خۆتان دەدەن بۆچی لام ناخۆشبێت؟

تاتسکی: سوپاس کە ڕێگریمان لێناکەیت

یامی: بەڕێز مۆچیزۆ تۆ گرنگی بە سەردانیکەرەکانی ترت بدە، ئێمە هێشتا برسیمان نیە

مۆچیزۆ: باشە، کاتی خۆتان وەربگرن

*مۆچیزۆ گەڕایەوە بۆ خزمەتکردنی میوانەکانی*

یامی: کەواتە بۆچی ئێمەت بانگکردە ئێرە؟

سۆرا: خۆتان هەمیشە لێرەن، منیش نەموتایە هەر دەهاتن

کچە نامۆکەWhere stories live. Discover now