هیرۆ: ئەی کەواتە خەونی تۆ چییە؟
تاتسکی: خەونی من...، لە ڕاستیدا بەباشی بیرم لێنەکردۆتەوە، ماوە ماوە بیرۆکەم دەگۆڕم
هیرۆ: چ شتێک هەیە حەزی پێبکەی؟
تاتسکی: یاری کردن
هیرۆ: لە یاری کردن چی فێر دەبیت؟
تاتسکی: چەندان شت، لەم ساتە هیچ لە بیرم نیە
هیرۆ: ماوەیەکی زۆرە خوێندن دەستیپێکردووە، بێزار نیت وا درەنگ گەڕاویتەوە؟
تاتسکی: کێشەم نیە، وردە وردە ڕادێمەوە
هیرۆ: همممم، ژمارەی موبایلت یان ناونیشانی ئیمەیڵتم بدەرێ با بەردەوام پەیوەندیمان هەبێت
تاتسکی: من ماوەیەکی زۆرە موبایلم بەکار نەهێناوە لەبەر ئەوە هیچیانم نەماوە، بەهەرحاڵ ئەگەر دەتوانیت تۆ ئەوانەی خۆتم بۆ بنووسە هەر کاتێک موبایلەکەمم هێنایەوە خۆم پەیوەندیت پێوە دەکەم
هیرۆ: زۆر باشە
*پێنووسێک و پارچە کاغەزێکی لە گیرفانی دەرهێنا و ژمارەی موبایل و ئیمەیڵەکەی لەسەر نووسی*
هیرۆ: فەرموو
تاتسکی: زۆر سوپاس
"پاش پشووی نانخواردن و وانەیەک"
مامۆستای وەرزش: ئێوە دەبێت بێنە یاریگا ڕاهێنان بکەن خۆتان دەزانن خولی تۆپی پێی قوتابخانەکان نزیکە بۆیە ئەبێت لەم ماوەیە باشترینەکان دیاری بکەین لە هەر پۆلێک
هیرۆ (بە دەنگی نزم): هێی تاتسو، تاتسو
تاتسکی: فەرموو چیت دەوێت؟
هیرۆ: تۆ چ بەهرەیەکت هەیە لە تۆپی پێ؟
تاتسکی: تەنها کەمێک خێرایی، هیچ شتێکی تر نا
هیرۆ: حەزت لێیە بەژداری خولەکە بکەیت؟
تاتسکی: هەرگیز پێشتر بەژداریم نەکردووە، چونکە نەمدەویست وانەکانم لەدەست بدەم
هیرۆ: پێت چۆنە بۆ ئەمساڵ؟
تاتسکی: بیرم لێی نەکردۆتەوە
مامۆستا: ئەوە بە دەنگی نزم باسی چی دەکەن؟
هیرۆ: هیچ شتێکی گرنگ نیە، ببورە مامۆستا
مامۆستا: هەر ئێستا وەرنە دەرەوە هەمووتان
/گشت قوتابیانی پۆلەکە هاتنە یاریگا/
مامۆستا: قوتابیانی پۆلەکەی تریش وا دێنە دەرەوە، هەمووتان هەر ئێستا بەڕێکی ڕیزبن
^بەڵێ مامۆستا^
"پاش کەمێک"
/قوتابیانی پۆلەکەی تر هاتنە یاریگا/
ئاشیتۆ: بەڵام مامۆستا ئەوە ساڵی سێیەمەکانن
مامۆستا: بەڵێ، ئێوە لە دژی ئەوان یاری دەکەن
YOU ARE READING
کچە نامۆکە
Romansaپاش ئەوەی "تاتسکی هایاما" ڕووداوێکی بەسەرهات و کەوتە باری کۆماوە دوای ساڵێک و ٧ مانگ لە نەخۆشخانە هۆشی هاتەوە، کاتێک چاوی کردەوە کچێکی بە ناوی "چیکا" لە ژوورەکەی بینی لەو ڕۆژەوە بوونە هاوڕێ بەوپێیەی "تاتسکی" هیچ کەسێکی نزیکی نەمابوو، بەڵام ئەو "چیکا...