#*کاتێک تەمەنم ١٢ ساڵان بوو خێزانێکی هەژار هاتنە گەڕەکەکەی ئێمە، بە ئەستەم بژێوی ژیانی خۆیانیان دابین دەکرد لەبەرئەوەی کچێکی بچووکی نەخۆشیان هەبوو کە نەخۆشیەکی درێژخایەنی دەگمەنی هەبوو، نازانم چ جۆرە نەخۆشیەک بوو بەڵام وام بیست کە چارەسەری نیە و ئەو دەرمانانەی بۆی وەردەگیرێن گرانن تەنهاش کاتی مردنی دوادەخەن، من بەزەییم بە بارودۆخی ئەوان دەهاتەوە، بەڵام من توانای چاککردنەوەی کچەکەیانم نەبوو، ڕۆژێک ئەوە بەبیرمدا هات کە دەتوانم لەجیاتی چارەسەر، پارەیان بۆ دابین بکەم بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، ڕۆژێک کاتێک بەتەنها لە ماڵەوە بووم تەواوی خانووەکەمانم پشکنی هەتاکو موچەکەی دایکم و باوکمم دۆزیەوە، پاشان چەندی توانیم لەبەرم گرتنەوە، بڕیارمدا هەفتانە لە سندوقی وەرگرتنی نامەکەیان دایبنێم، پارەکانم لە ژوورەکەی خۆم شاردەوە و هەفتانە بەشێکیم بۆیان دائەنا
"هەفتەی یەکەم"
---١: ئازیزەکەم بڕێک پارەم لە سندوقی نامە دۆزیەوە!!
---٢: چۆن شتی وا دەبێت؟، دیارە بە هەڵە لەوێیان داناوە، ئێمە دەیپارێزین تاکو خاوەنە ڕاستەقینەکەی دێت و پێیدەدەینەوە
---١: زۆر باشە، لە شوێنێکی پارێزراو دایدەنێم
"هەفتەی دووەم"
---٢: دووبارە بڕێک پارە لێرە هەیە....
---١: کە دەیبینم هەست دەکەم هەمان بڕی پێشووە!
---٢: ئایا بەردەوامن لە گەیاندنی هەڵە؟
---١: ئەمجارەش لە شوێنەکەی پێشوو دایدەنێم تا خاوەنەکەی دێت
---٢: وابکە، ئێمە پارەی کەسێکی تر بەکارناهێنین، ئەوە دزیە
---١: تۆ ڕاست دەکەیت، چەند ساڵە یەک یەنی نایاساییمان بەکارنەهێناوە
#*ئەو ڕووداوە چەند هەفتەیەکی تریش دووبارە بووەوە، بۆم دەرکەوت کە هەرگیز دەستیان لە یەک یەنی نێوی نەداوە، بڕیارمدا هەفتەی داهاتوو ناوی ئەوانی لەسەر بنووسم، چونکە وایاندەزانی پارەکە بۆ ناونیشانی هەڵە گەیەندراوە*#
---١: سەیرکە، دووبارە بڕە پارەیەکی نوێ لێرەیە
---٢: ئەمە تا کەی بەردەوام دەبێت؟، پێویستە بیبەمە لای پۆلیس دایبنێم بەڵکو خاوەنە ڕاستەقینەکەی بدۆزنەوە
---١: وەک لە پیاوە چاکەکارەکەم چاوەڕێ دەکەم
---٢: سەیرکە پارچە کاغەزێکی لەنێو دانراوە، بزانە هیچ شتێکی لەسەر نووسراوە؟
---١: ئێستا سەیری دەکەم
*بەڕێز و خاتوو میشیمیا، ئەم بڕە پارەیە بۆ ئێوە نێردراوە، لەلایەن دەزگایەکی چاکەکاری، تکایە بەردەوام مەبن لە هێشتنەوەی پارەکان و بۆ چارەسەری نەخۆشی منداڵەکەتانی بەکاربهێنن، لەگەڵ ڕێزدا*
YOU ARE READING
کچە نامۆکە
Romanceپاش ئەوەی "تاتسکی هایاما" ڕووداوێکی بەسەرهات و کەوتە باری کۆماوە دوای ساڵێک و ٧ مانگ لە نەخۆشخانە هۆشی هاتەوە، کاتێک چاوی کردەوە کچێکی بە ناوی "چیکا" لە ژوورەکەی بینی لەو ڕۆژەوە بوونە هاوڕێ بەوپێیەی "تاتسکی" هیچ کەسێکی نزیکی نەمابوو، بەڵام ئەو "چیکا...