هەواڵی شۆکهێنەر

11 2 0
                                    

*تاتسکی لە قەرەباڵغیەکە نزیکبووەوە تا بزانێ چییە*

*هیرۆ لەسەر کورسیەکەی خۆی دانیشتووە هەمووان دەوریان لێداوە*

تاتسکی: هیرۆ، تۆ بۆچی لێرەیت؟

هیرۆ: ئەیهاوار ئەبێ چەند جاری تر ئەوە بڵێمەوە، من لە ماڵەوە بێزاربووم بۆیە هاتمە قوتابخانە، چیتر بێزارم مەکەن

سۆرا: بەڵام هیرۆ تۆ دەبێت لە پرسەی خوشکەکەت بمێنیتەوە

هیرۆ: پەیوەندی بە تۆوە نیە

میکا: ئەو لەکاتێکی باشدا نیە، لێی دوور بکەونەوە

هیرۆ: تۆ قسە مەکە، نوێنەریت خۆت پێ چییە؟

میکا: تۆ لە بارودۆخێکدا نیت بمەوێت شەڕت لەگەڵ بکەم، هاوڕێیان با دوورکەوینەوە

*هەمووان لە هیرۆ دوورکەوتنەوە و لە شوێنەکانی خۆیان دانیشتن*

*تاتسکی لە شوێنەکەی خۆی دانیشت کە تەنیشتی هیرۆیە و سەیری ئەو دەکات*

هیرۆ: چییە بۆ وا سەیرم ئەکەیت؟

تاتسکی: هیچ شتێک، ببورە

*تاتسکی چاوی لەسەر هیرۆ لابرد و مامۆستا هاتە ژوورەوە*

##هیرۆ تەواوی ڕۆژەکە بە بێدەنگی ڕەفتاری کرد و لەگەڵ هیچ کەسێک قسەی نەکرد وە تاتسکی بەردەوام بەنهێنی چاوی لەسەری بوو##

"پاش تەواوبوونی قوتابخانە"

|لە بەردەم دەروازەی قوتابخانەکە|

هیرۆ: تۆ چیت دەوێت؟

ساناکۆ: وادیارە تۆ ئێستا بەتەنهایت

هیرۆ: پەیوەندی بە تۆوە نیە

*هەموو قوتابیەکان لە دوورەوە سەیریان دەکەن، لەنێویاندا تاتسکی*

ساناکۆ: ئەوە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی منە، پێت وابوو ژیانێکی خۆشت دەبێت؟، بەڵام ئێستاش درەنگ نیە دەتوانم تەنهاییەکەت نەهێڵم

هیرۆ: پێویستم بە کچێکی بێزارکەری وەک تۆ نیە، نەک من هیچ کەسێکی تریش تۆی ناوێت

ساناکۆ: هیچ کەسێک منی ناوێت؟، بۆت دەردەخەم کە ئایا ڕاستی یان درۆ، ئەنجامەکەی ئەبینی دواتر پەشیمانی سوودی نابێت

هیرۆ: لە هەڕەشەی تۆ بترسم؟

تاتسکی: ساناکۆ بەسیکە، ئەو لە بارودۆخێکی باشدا نیە

ساناکۆ: تۆ پاسەوانی تایبەتی ئەویت؟، ڕاستە ئەو خۆی هیچ نیە بەڵام تۆش وەک ئەو هیچ نیت

هیرۆ: تاتسکی تۆ بەژداری مەکە، داوام لێنەکردوویت

تاتسکی: من هیچ مەبەستێکی خراپم نەبوو، تەنها...

هیرۆ: بێدەنگبە و دوورکەوە

کچە نامۆکەWhere stories live. Discover now