هاتنە ناوەوەی تاتسکی

14 2 0
                                    

کونیمی: لاچۆ لە بەردەمم، تۆ هیچت پێ ناکرێت

تاتسکی: زۆر لەخۆبایی مەبە

کونیمی: بزانین چیت پێدەکرێت

*کونیمی بە تۆپەوە لە تاتسکی نزیک بووەوە*

تاتسکی: ناهێڵم تۆ تێپەڕ ببیت!

*کونیمی توانی تاتسکی تێپەڕێنێت*

کونیمی: چیم پێ وتیت؟

تاتسکی: دەربازت نابێت

*تاتسکی بەخێرایی هاتەوە بەردەمی کونیمی بەڵام دووبارە تێپەڕێندرا*

هیرۆ: تاتسکی!

تاتسکی: ئەزانم

*تاتسکی سەرەڕای ئەوەی نەیتوانی ڕێگری لە هێرشەکە بکات بەڵام بەردەوام و بەردەوام دەهاتەوە بەردەمی کونیمی*

کونیمی: تۆ ماندوو نابیت؟، تەنانەت کە تۆپەکەش دەگوازمەوە تۆ هەر دەگەیتە تۆپەکە

تاتسکی: شێوازی من هێواشکردنەوەی هێرشەکان و ماندوو کردنی ڕکابەرە نەک وەرگرتنەوەی تۆپ، هەندێ جاریش دەتوانم تۆپەکە وەرگرمەوە وەک ئێستا!!

*تاتسکی توانی تۆپەکە لە کونیمی وەرگرێتەوە و گواستیەوە بۆ هیرۆ*

هیرۆ: ئافەرین تاتسکی، ئاگاداربە ئاشیتۆ!

کونیمی: ئاگاداری بەرگریبن!

*هیرۆ تۆپەکەی گواستەوە بۆ ئاشیتۆ ئەویش گۆڵی تۆمار کرد*

کونیمی: یەک گۆڵ لە دواوەین، تۆماری دەکەینەوە

*کونیمی لە سەنتەرەوە تۆپەکەی وەرگرت*

تاتسکی: دەربازت نابێت

کونیمی: ڕووناداتەوە

*وەک جاری پێشوو تاتسکی توانی هێرشەکان خاو بکاتەوە*

کونیمی: ئەمجارە جاری پێشوو نیە، ها بگرە ساکتا!

*ساکتا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە*

|لای کورسیەکان|

^ئەوە ساکتا چی دەکات لێرە؟^

شیکیمۆری: ئەو یاری دەکات، ئۆرێکی هۆتارۆ سێنسێ

هۆتارۆ: بۆچی بەو جۆرە بەتەواوی ناوم دەهێنیت؟، ئایا هێشتا لێم تووڕەیت بەهۆی ئەو ڕۆژەی تر؟

شیکیمۆری: بێگومان

هۆتارۆ: هەڵبژاردن لەدەستی من نەبوو، بەهەرحاڵ من ئەرکی پاککردنەوەی ژووری وێنەکێشانەکەم دابوو بە ساکتا، بۆچی هاتووەتە ئێرە؟

شیکیمۆری: تازە هاتە ئێرە، وادیارە پاککردنەوەکەی تەواو کردووە

هۆتارۆ: کاتێک لەو تەمەنەی ئێوە بووم هەرگیز ژووری یانەکەمم بەجێ نەدەهێشت

شیکیمۆری: تۆ لە چ یانەیەک بوویت؟

هۆتارۆ: یانەی ئەدەبی کلاسیک، ئەو کاتانە نیازی گەڕان و بەپێوە وەستانم نەبوو هەمیشە وزەی خۆمم دەپاراست نازانم چی گەیاندمی بەم کارە

کچە نامۆکەWhere stories live. Discover now