پەشیمانی

4 1 0
                                    

ماتسوهیدا: من گەڕامەوە!

تاتسکی: دووبارە سڵاو مامە

ماتسوهیدا: تاتسکی، بۆچی هێشتا جلی گەشتەکەتان لەبەردایە؟، جلەکانتان بگۆڕن، ژووری زۆرمان هەیە کێشەتان نەبێت

کاوری: کەواتە من سەرەتا جلەکانم دەگۆڕم، ئێوەش دوای من بڕۆن

کۆوسێ و تاتسکی: باشە

*کاوری چووە ژوورێکی تر بۆ گۆڕینی جلوبەرگەکەی*

"پاش کەمێک"

*هەمووان جلوبەرگی گەشتەکەیان گۆڕی*

ئاکیکۆ: کەمێکی تر خواردن ئامادە دەبێت

تاتسکی: پێویستی بەوە نەدەکرد

کاوری: سوپاس بۆ تۆ خاتوون

ماتسوهیدا: تاتسکی، وە ئەو کەسەی تر، پێتان چۆنە لە کاتێک پیاسەیەکی ئەڵمانیاتان پێبکەم

کۆوسێ: من ناوم 'کۆوسێ ئاریما'یە

ماتسوهیدا: خۆشحاڵبووم بە ناسینت، کەواتە پێت چۆنە؟

کۆوسێ: ئارەزووی ئەکەم، بەڵام گەر کاتت هەبێ

ماتسوهیدا: من کاتی پشووم زۆرە، لەوکاتانە دەڕۆین

##خواردن ئامادەبوو، دەستیان بە نانخواردن کرد، پاش نانخواردن و پشوودان هەموویان لە ژوورێک کۆبوونەوە##

ماتسوهیدا: کەواتە ئەو شتە گرنگە چی بوو کە وایکرد ئەو هەموو ڕێیە لە ژاپۆنەوە بۆ ئێرە ببڕیت؟

تاتسکی: باشە، من دەست دەکەم بە باسکردنی، بەڵام تکایە شۆک مەبن وە شتەکەش ڕاستەقینەیە لەوە دڵنیام

ماتسوهیدا: دەبێت چ شتێک بێت

تاتسکی: کچەکەتان 'چیکا' ئەگەر لە ژیان بمایە تەمەنی چەند دەبوو؟

*ئاکیکۆ ڕووخساری دڵتەنگی دایگرت*

ماتسوهیدا: ئەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ بوو همممم ئێستا ٢٠٢٣یە کەواتە ٣٣ ساڵ دەکات، بەڵام بۆچی دەپرسیت؟

تاتسکی: کاتێک بەئاگا هاتمەوە ئەوم بینی هێشتا تەمەنی ١٧ ساڵ بوو

ماتسوهیدا: تۆ باسی چی دەکەیت؟، ئەو چەندان ساڵە مردووە، چۆن تۆ بینیوتە و تەمەنی ١٧ ساڵان بووە؟

تاتسکی: وەک لە سەرەتاوە وتم، شۆک مەبن، شتەکە ڕاستیە، من سەرەتا ئەوم نەدەناسی، چونکە هەرگیز نە ئێوە و نە دایک و باوکم دەربارەی ئەو هیچتان نەوتبوو، وە من وەک کەسێکی ئاسایی ئەمبینی هەتا ئەم دواییانە بۆم دەرکەوت تەنها گیانێکە بەبێ جەستە و هەرگیز هەستم پێنەکردبوو، ڕۆژی ٢٥ی ١٢ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەکات ئەو بەتەواوی ونبوو، بەهەرحاڵ چیکای کچتان لەو ڕۆژەوەی بەئاگا هاتمەوە هەتاکو ئەوڕۆژەی کە گیانەکەی دیار نەما زۆر یارمەتی دام و زۆر چاودێرم بوو، من قەرزاری ئەوم بۆ هەموو شتێک کە بۆی کردم

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 4 days ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کچە نامۆکەWhere stories live. Discover now